كچێك له‌لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه ده‌كرێت به ژن و دواتر خۆی لێ ون ده‌كات، ئێسته ئه‌و كچه له نێو ترسی ئاشكرابوون و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا ده‌ژی، ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی بڕی پێنج هه‌زار دۆلاری داوه به‌و كوڕه بۆ ئه‌وه‌ی بێته داوای، دووباره خۆی لێ ون كردووه‌ته‌وه و ئێسته هیچ سۆراخێكی نازانێت، ده‌ڵێت دڵنیایه له‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی بزانن ده‌یكوژن.
جوان كچێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵه‌یه و له پۆلی 11 ئاماده‌یییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك له قوتابخانه ماوه‌ته‌وه، ئه‌و ئێسته له‌ناو ترسێكی گه‌وره‌دا ده‌ژی و لێی ڕوون نییه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه و ماره‌ی ده‌كات یان نا، یان ئاشكرا ده‌بێت و ماڵی باوكی ده‌یكوژن! بۆیه به‌دوای چاره‌سه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت.
جوان باسی چیرۆكی خۆی بۆ "وشه" ده‌كات و ده‌ڵێت، باوه‌ڕی ته‌واوی پێ هێنابووم كه هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵدا ده‌كات، كاتێك بووم به ژن، له ده‌ستمان ده‌رچوو، ئه‌گه‌ر نا بڕیاری ئه‌وه‌مان نه‌دابوو.
"له قوتابخانه‌ی ئه‌هلی ده‌خوێنم، بارودۆخی ئابووریمان زۆر باشه، ماڵه‌وه‌مان زۆر به وردی چاویان له‌سه‌رم بوو، بۆ ئه‌وی تووشی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بم، به‌ڵام له‌كاتێكدا به‌بێ ئاگایی ئه‌وان كه‌وتمه ناو كێشه‌یه‌ك كه ئه‌وان هه‌رگیز مێشكیان بۆی ناچێت، له ڕێی هاوڕێیه‌كم پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كوڕێك دانا، ئه‌و كوڕه كه ناوی "ئاری" بوو، پێشتر هاوسه‌رگیری كردبوو، به‌ڵام له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووبووه‌وه، وا نیشانی منی ده‌دا زۆر خۆشی ده‌وێم و ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیرم له‌گه‌ڵ بكات.
زیاتر ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌ك پێوه‌ندیمان هه‌بوو، فێری زۆر شتی كردم كه پێشتر له پێوه‌ندییه‌كانم له‌گه‌ڵ كوڕی تردا نه‌مده‌زانی، به‌ڵام ئه‌و به جۆرێك له خۆی نزیك كردبووم، من باوه‌ڕی ته‌واوم به‌وه هێنابوو هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ین، دواتر هه‌موو شتێك پێچه‌وانه بووه‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه گه‌وره‌ترین هیوام پێی هه‌بوو به‌ڵێنی ئه‌وه‌م پێی دابوو ببم به باشترین ژنی دنیا بۆی، هه‌موو خۆشییه‌كانی ژیانی بردم و منی له‌ناو گه‌وره‌تیرن مۆته‌كه‌دا جێ هێشت. ئه‌مانه به‌شێك بوون له قسه‌كانی جوان.
پێوه‌ندیی جوان له‌گه‌ڵ ئاری له ته‌له‌فۆن و بینینی ئاسایی تێ ده‌په‌ڕێت. ئاری چونكه پێشتر ژنی هه‌بووه و لێی جیا بووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ماڵی باوكی‌دا ناژی و به ته‌نیا ماڵی هه‌بووه. جوان نایشارێته‌وه چه‌ندان جار له ماڵی ئه‌ودا به ته‌نیا ماونه‌ته‌وه و زۆر شت له‌نێوانیاندا ڕووی داوه. ئه‌وش ڕوون ده‌كاته‌وه، كاتێك بووه به ژن به ویستی هیچیان نه‌بووه، چونكه پێشتر بڕیاری ئه‌وه‌یان داوه كه تا هاوسه‌رگیری نه‌كه‌ن ئه‌و نه‌بێت به ژن، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌ستبازی و ماچگۆڕینه‌وه بكه‌ن و به‌ره‌و سێكسی ته‌واو هه‌نگاو نه‌نێن، به‌ڵام كه ڕوو ده‌دات هه‌موو شتێك له نێوان ئه‌و دوانه‌شدا تێك ده‌چێت و وه‌ك خۆی نامێنێت.
جوان باس له‌وه ده‌كات، له دوای ئه‌و ڕووداوه، ڕاسته‌وخۆ ویستوویه‌تی خۆی بكوژێت، به‌ڵام ئاری ڕێی نه‌داوه و پێی گوتووه به زووترین كات هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێت ئێسته له‌وه دڵنیایه ئه‌و قسانه ته‌نیا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بووه تا شتێك له‌خۆی نه‌كات و به‌و هۆیه‌وه ئاری به‌رپرسیارییه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.
دوای دوو هه‌فته له‌و ڕووداوه، ئاری به بیانووی ئه‌وه‌ی بچێت قسه له‌گه‌ڵ ماڵی باوكی بكات كه له شارێكی تردا بوون، ناگه‌ڕێته‌وه تا چه‌ند مانگێك هیچ هه‌واڵێكی نابێت و مۆبایله‌كه‌شی به داخراوی ده‌مێنێته‌وه. دوای ئه‌و ماوه‌یه، پێوه‌ندی به جوان ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌هۆی ڕووداوی ئۆتۆمۆبێله‌وه كه له كه‌سێكی داوه و كوشتوویه‌تی له گرتووخانه بووه، بۆ ئه‌وه‌ی بشتوانێت به زووترین كات بچێته داوای، پێویستی به پاره هه‌یه، جوان بڕی پێنج هه‌زار دۆلاری ده‌داتێ.
جوان باس له‌وه ده‌كات، دوای ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه هیچ هه‌واڵێكی نه‌بووه، ته‌نیا ئه‌و كاته بینیویه‌تی كه پاره‌كه‌ی پێ داوه، له‌كاته‌دا به‌ڵێنی پێی داوه كه له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌چێته دوای، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك تێده‌په‌ڕێت نه ده‌چێته دوای نه هیچ هه‌واڵێكیشی ده‌بێت، ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م خۆی ون كرد، ئیتر به ته‌واوی تێگه‌شتم منی به‌كار هێناوه بۆ تێركردنی خۆی و نایه‌ته دوام، كێشه‌ی گه‌وره‌ی من ئێسته ئه‌وه‌یه كه هیچ كه‌سێكی ناناسم ته‌نیا ده‌زانم باوك و دایكی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌و ناونیشانه‌ی كه پێی دابووم گوایه له‌وێ ده‌ژین، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم چووم بۆ ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌یان پێ بڵێم و چاره‌سه‌رێكم بۆ بكه‌ن، ناونیشانه‌كه هه‌ڵه بوو.
كۆتا قسه‌ی جوان: من گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌م كرد ئه‌وكاته‌ی بووم به خۆشه‌ویستی كوڕێك ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌مزانی زۆر كه‌متر بوو له‌وه‌ی له‌باره‌ی هاوڕێیه‌كی دووریش ده‌یزانی، قسه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگی ئه‌و ژیانی له‌به‌رچاو گۆڕیم، به‌ڵام ئێسته داهاتووی كردم به دۆزه‌خ، بۆیه داوا ده‌كه‌م هیچ كچێك داهاتووی نه‌خاته ناو ئاڵۆزییه‌كی ئاوا و پیرۆزی خۆی ڕابگرێت.