سامسۆنگ تەلەڤزیۆنێكی سەرسوڕهێنەری دروست كرد

:: PM:05:08:06/01/2018 ‌

كۆمپانیای سامسۆنگ تەلەڤزیۆنە نەبینراوە نوێیەكەی راگەیاند كە لەشێوەی چوارچێوەی تابلۆیەیەكدایە و پێویست ناكات هەرگیز بیكوژێنیتەوە، ئەم تایبەتمەندییانەیش كڕیارانی سەرسام كردووە.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەری "dailymail" دا بڵاو كراووەتەوە و باس لەو تەلەڤزیۆنە سەرسوڕهێنەرە دەكات كە كۆمپانیای سامسۆنگ دروستی كردووە و دەڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ بەدوای شێوەیەكی نوێی تەلەڤزیۆن دەگەڕێت، كە جیاوازتر بێت لە شێوە باوەكەی پێشووی، بۆیە هەستا بە دروستكردنی تەلەڤزیۆنێكی ناوازە كە دنیای سەرسام كرد.

سامسۆنگ تەلەڤزیۆنە نوێكەی ناونا "ئۆڵتراسین" كە چوارچێوەی ئەم تەلەڤزیۆنە دەورەدراوە بە چوارچێوەیەكی تەختە كە لە شێوەی چوارچێوەی تابلۆی سەر دیوار وایە، لە بری چوارچێوە رەشەكەی پێشوو ئەم دیزاینەی داناوە كە بووەتە جێگەی سەرنجی كڕیاران.

كۆمپانیایەكە ئەوەیشی روون كردووەتەوە كە كڕیارەكان دەتوانن مۆدێلی 65 ئینج بكڕن بە دوو هەزار و 799 دۆلاری ئەمەریكی یان مۆدێلی 55 ئینج بە هەزار و 999 دۆلار، هەروەها كڕیارەكان هەڵبژاردنێكی زۆریان هەیە بۆ رەنگی چوارچێوەكە، هەروەها هەر تەلەڤزیۆنێك لە 100 پارچەی هونەری پێكهاتووە، كڕیارەكان دەتوانن هەر پارچەیەكی نوێ بە بڕی 19.99 دۆلار بكڕن.










وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان