ناسا شتێكی نامۆی دۆزییەوە

:: PM:06:21:06/01/2018 ‌

دەزگای گەردوونناسی ئه‌مه‌ریكا "ناسا" بۆ لێكۆڵینەوەكانی لە گەردوون لە بابەتێكدا بڵاوی دەكاتەوە و باس لە دەركەوتنی سەتان رووناكیی نامۆ لە جێگەی جیاوازی زەویدا دەكات و دڵنیایی تەواو نییە، كە چین و چۆن دروست دەبن.

بۆیە ماڵپەڕی "dailymail" هەواڵێك بڵاو دەكاتەوە لەبارەی ئەم ڕووناكییە نامۆیانە و دەڵێت، دەزگای گەردوونناسی ناسا، كە بە خوڵگەڕی " DSCOVR"ی ناسا ناسراون چەند ساڵێكە بە بەردەوامی وێنەی كواڵیتی بەرزی هەسارەی زەوی دەنێرێتەوە و لە زۆرێك لەو وێنانەدا كۆمەڵێك ڕووناكی ورد دەركەوتون، كە زانایانیان تووشی سەرسڕمان كردووە و نازانن ئەم رووناكیانە چۆن دروست بوون.
 
دوای چەندان ساڵ لە توێژینەوە لەسەر ئەم ڕووناكییانە زانایان پێیان وایە دەرئەنجامی وردە، كە لە كریستاڵی سەهۆڵەوە پەیدا بوون كاتێك بەفر دروست دەبێت لە هەورە بەرزەكاندا، هەروەها ئەم رووناكییە لەوەوە دروست دەبێت كاتێك كە ڕووناكی خۆراین پێدا تێپەڕ دەبێت و ڕووناكییەكە دەدەنەوە بە ڕووی كامێرا خولگەیەكەدا.

لە ساڵی 1993دا هەمان دیاردە لە وێنەكانی خولگەڕی گالیلۆی ناسادا بە دیاركەوتوون، زانایان لەو ساڵەوە دەیانەوێت ئەم نهێنییە بزانن بەڵام تا ئێستەیش بەتەواوەتی گریمانەیەكی راستی بۆ دانەنراوە، كە جێگای باوەڕی زاناكانی گەردوون ناسی بێت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان