كاردینای سپی، شاعیر و ئەكتەری شاری سلێمانی، لهپێگهی تایبهتی خۆی لهتۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك چەند وێنەیەکی نهبینراوی فیلمی "حەیات" بۆ یهكهم جار بڵاو کردەوە.
ئەم خانمە لە ماوەی ڕابردوودا گەلێك كاری لە بواری ئەكتەری و نواندندا كردووە، ئەو لە چەندان فیلمی سینەمایی و زنجیرە درامای كوردی بەشدار بووە.
ئەم خانمە ئەكتەرە، یەكێكە لەو ئەكتەرە شۆخانەی، كە بە جوانییەكەی خۆی هەوادارانی سەرسام كردووە و توانیویەتی هەوادارێكی زۆر لە دەوری خۆی كۆ بكاتەوە.
كاردینای سپی، خوشكی كریستاڵی گۆرانیبێژە، سەرەتا وەك شاعیر ناوی دەركرد، پاشان چووە نێو كاری نواندنەوە و بەشداری لە چەند فیلمێكدا كردووە و وەك یەكەم كچی كورد كە ماچی لە سینەمادا كردبێ، دەناسرێ.
فیلمی حەیات چیرۆكەكەی هونهرمهند كاردینای سپی خۆی نووسیویەتی و ههرخۆشی ئەكتەری سەرەكی فیلمەكە بووە و هەروەها دەرهێنەری فیلمەكەیش بووه.
کاردینا بە ڕێچکە شکێنی ماچ دادەنرێت لە هونەردی کوردیداو دەشڵێت شانازی دەکەم، کە یەکەم کەس بووم ماچم خستە هونەری کوردییەوە.