قەڕنابیت وەك یەكێك لە خواردنە رووەكییەكان، بە هۆی دەوڵەمەندیی پێكهاتەكەیەوە بە چەندان مادەی خۆراكیی سوودبەخش، كۆمەڵێك سوودی گرنگ بە جەستە و تەندروستیی مرۆڤ دەبەخشیت كە ئەمانەی خوارەوە بەشێكیانن:
- قەڕنابیت هاوشێوەی گێزەر و چەند رووەكێكی تر، رۆڵێكی گرنگ دەبینێت لە پاراستنی بەهێزیی چاو و كەمكردنەوەی كزیی چاو.
- قەڕنابیت بە یەكێك لە گرنگترین ئەو خۆراكانە هەژمار دەكرێت، كە دەتوانێت رۆڵێكی گرنگ لە پاككردنەوەی خوێندا ببینێت لە كەمكردنەوەی مادە ژەھراوی و زیانبەخشەكان تێیدا.
- خواردنی قەڕنابیت بە شێوەیەكی بەردەوام، رێگری دەكات لە تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجە.
- قەڕنابیت لە نەخۆشییە مەترسیدارەكانی دڵ دوورت دەكاتەوە و سیستەمی بەرگیی لەش بەهێز دەكات.
- خواردنی قەڕنابیت بە شێوەیەكی بەردەوام ڕێژەی كۆلیستڕۆل لە خوێندا كەم دەكاتەوە.
سەرچاوە: شاشەنیوز.