بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ی خوێنه‌ره‌كانی، پێگه‌ی "فه‌رفیش" رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر ناودارترین سه‌ماكار و ئه‌كته‌ری میسری "نه‌جوا فوئاد" كه له بنچینه‌دا فه‌له‌ستینییه. له به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی داوه، له ژیانیدا 15 جار هاوسه‌رگیریی كردووه و له ره‌گه‌زنامه‌كه‌یدا نه‌نووسراوه نێره یان مێ.
نه‌جوا فوئاد له ساڵی 1939 له شاری ئه‌سكه‌ندرییه‌ی میسر له دایك بووه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن ساڵی له‌دایكبوونی 1943، به‌ڵام نه‌جوا خۆی قسه له‌سه‌ر ژماره‌كان ناكات، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنیی "انا والعسل مع نیشان" كه نیشانی راگه‌یاندكار ئاماده و پێشكه‌شی ده‌كات، ده‌ركه‌وت ئه‌و خاتوونه له بنچینه‌دا فه‌له‌ستینییه نه‌ك میسری، به‌ڵام له میسر له دایك بووه و له ره‌گه‌زنامه‌كه‌یدا نه‌نووسراوه نێره یان مێ، بۆیه چه‌ندان جار له كاتی گه‌شتكردنه‌كانیدا له فڕۆكه‌خانه تووشی كێشه‌ی ره‌گه‌زه‌كه‌ی بووه‌ته‌وه.
نه‌جوا فوئاد سه‌ماكاری رۆژهه‌ڵاتی و هاوكات ئه‌كته‌ری سینه‌مایییه. وه‌ك ده‌ستپێك له یانه‌كانی شه‌وان سه‌مای ده‌كرد و دواتر وه‌ك سه‌ماكارێكی پڕۆفیشناڵ هاته ناسین، كۆمپانیایه‌كی سینه‌مایی دامه‌زراند و له رێیه‌وه به‌شداریی له چه‌ندان فیلمی سینه‌مایی كرد كه له سه‌ره‌تادا وه‌ك سه‌ماكار رۆڵی ده‌بینی، دواتر رۆڵی سه‌ره‌كی مامناوه‌ندیی وه‌رگرت. تا ساڵی 1998 له سه‌ماكاری به‌رده‌وام بووه و دواتر به یه‌كجاری لێی دوور كه‌وتووه‌ته‌وه. به‌شداریی له زیاتر له 90 فیلم كردووه. هه‌روه‌ها له 13 دراما و دوو شانۆگه‌ریشدا به‌شداریی كردووه.
له به‌رنامه‌كه‌ی نیشان زیاتر ئاشكرای كرد كه له ژیانیدا 15 جار هاوسه‌رگیریی كردووه، به‌ڵام ئاماده نه‌بوو هۆی جیابوونه‌وه‌یان ئاشكرا بكات، ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه 15 جار شووی كردووه، له‌ناویاندا یه‌كیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌لای هاوسه‌ره‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه و دواتر لێی جیا بووه‌ته‌وه، درێژترین ماوه‌ی هاوسه‌رگیریش نه‌گه‌یشتووه‌ته سێ ساڵ.
"
فه‌رفیش" ته‌نیا ئاماژه‌ی به 11 هاوسه‌رگیریی نه‌جوا كردووه كه پێكهاتوون له موزیكزان ئه‌حمه‌د فوئاد حه‌سه‌ن سه‌رۆكی تیپی موزیكی ئه‌لماسیه. ئه‌كته‌ر ئه‌حمه‌د ره‌مزی. راهێنه‌ری سه‌ما كه‌مال نه‌عیم. مه‌نسوور شۆفرلیت كه بازرگانێكی زۆر ناوداری میسر بوو. فایز ته‌ڕاد ئه‌ویش سه‌رمایه‌دار بووه. سامی موهه‌ندیش به‌هه‌مانشێوه سه‌رمایه‌دار بووه. محه‌مه‌د مووسی. به‌ڕێوه‌به‌ری هۆتێلی شیراتۆنی قاهیره كه ناوی سامی ئه‌لزوغبی بووه لبنانی بوو. محه‌مه‌د ئه‌لمولا كه ئه‌ویش سه‌رمایه‌دار بووه. گۆرانیبێژی ناودار عیماد عه‌بدولحه‌لیم. محه‌مه‌د ئه‌لسباعی كه له سوپای میسردا پله‌ی لیوا بووه.