كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رقاڵى پاككردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانه، به‌ڵام تا ئێسته به‌رچاوى ڕوون نییه كه چه‌ند ناوی زیاد هه‌یه له لیستى تۆمارى ده‌نگده‌ران. چاودێرێك پێشنیاز ده‌كات كه لیستى تۆمارى ده‌نگده‌رانى سه‌ربازى و مه‌ده‌نى جیا بكرێنه‌وه.
مانگى ڕابردوو سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نووسراوێكدا داواى له په‌رله‌مانى كوردستان كرد له ماوه‌ى سێ مانگدا هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه بچێت و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نێوان سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێم و كۆمسیۆنیش دووپات له‌سه‌ر هاوئاهه‌نگى یه‌كتر كراوه.
د. جووتیار عادل ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، تا ئێسته كاركردن له پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌راندا به‌رده‌وامه و به‌پێی پێڕه‌وێكی دیاریكراو له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه كاره‌كه ده‌كرێت. ئه‌وه‌یشی ڕوون كرده‌وه كه كۆمسیۆن تا 11ی ئه‌م مانگه‌ى دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی تۆماری ده‌نگده‌ران پاك بكرێته‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه به‌شێك له تۆمارى ده‌نگده‌ران له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان پاك كرایه‌وه و ئێسته‌یش پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى باس له ژماره‌یه‌كى زۆرى ناوى زیاد له تۆمارى ده‌نگده‌ران ده‌كرێ، د. جووتیار عادل ره‌تى كرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه كرد، ئه‌وانه‌ى له تۆمارى ده‌نگده‌راندا زیادن ناوى مردوون یان ئه‌وانه‌ن فۆڕمى خۆراكیان گواستووه‌ته‌وه، بۆیه تا ئێسته دیار نییه ژماره‌ى زیاد له تۆمارى ده‌نگده‌راندا چه‌نده.
كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى كوردستان نایه‌وێ پشت به تۆمارى ده‌نگده‌رانى كۆمسیۆنى عێراق ببه‌ستێ و پێى وایه كه له زانیارییهكانیاندا ورد نین و به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ تۆمارى ده‌نگده‌ران كراوه.
شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، كۆمسیۆن بۆ پاككردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران پشت به هه‌موو زانیارییه‌ك ده‌به‌ستێ، به‌ڵام تۆمارى ده‌نگده‌رانى كۆمسیۆنى عێراق به‌شێوه‌ى ئاره‌زوومه‌ندانه و پچڕ پچڕ كراوه، بۆیه پشتى پێ نابهستراوه. دووپاتی كرده‌وه "لای خۆیمانهوه پرۆسه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه و هه‌موو ئومێدێك هه‌یه به‌سه‌ركه‌وتوویى پرۆسه‌كه كۆتاى بێت".
په‌رله‌مانى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێ هاوئاهه‌نگى كۆمسیۆن بكات، له هه‌مانكاتدا بڕیارى داوه چاودێرى پرۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران بكات. له‌وباره‌یه‌وه عه‌باس غه‌زالی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان چاودێری پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ئێسته پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه ده‌ستی پێ كردووه.
ڕوونى كرده‌وه، كۆمسیۆن له‌و هه‌نگاوه‌یدا پێویستى به هاوئاهه‌نگى ته‌واوى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و نابێت كارى تۆمارى پاككردنه‌وه‌ى لیستى ده‌نگده‌ران به‌بێ پاككردنه‌وه تێپه‌ڕێت.
لاى خۆیه‌وه عه‌لى كه‌ریم ئه‌كادیمى و نووسه‌ر، پێى وایه باشترین بژارده ئه‌وه‌یه لیستى تۆمارى ده‌نگده‌ران له نێوان سه‌ربازى و مه‌ده‌نى جیا بكرێته‌وه، به‌ڵام ڕۆژى به‌شداریكردنیان له هه‌ڵبژاردن جیاواز نه‌بێ.
كه‌ریم بۆ "وشه" گوتی "پاك و بێگه‌ردى هه‌ڵبژاردن پێوه‌ندى به هه‌ندێك ڕێوشوێن هه‌یه كه یه‌كێك له‌وانه پاككردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانه كه پێناسه‌ی ئه‌وانه بێ كه مافى ده‌نگدانیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و پاككردنه‌وه‌یه پێویسته به شێوه‌یه‌كى زانستى بێت.
ئه‌و چاودێره ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه دواى پاككردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران پێویسته كۆمسیۆن ژماره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ده‌نگده‌ران ئاشكرا بكات.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا عه‌لى كه‌ریم به‌پێویستى زانى دوو تۆمارى ده‌نگده‌ران هه‌بێ له نێوان سه‌ربازى و هاووڵاتییانى مه‌ده‌نى، به‌ڵام له یه‌ك ڕۆژدا به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پرۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران گه‌وره‌یه و پێویستى به هاوئاهه‌نگى هه‌مووان هه‌یه.