ئه‌و یارمه‌تیده‌ره‌ی به ناوی سیری له ئایفۆن وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ده‌داته‌وه، هه‌ندێك وه‌ڵامی سه‌یری لایه كه له ناو خه‌ڵكدا باوه‌ڕ پێ نه‌كراوه، هه‌ندێكیان زۆر كۆمیدین.
Siri وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌كی خێرای كۆمپانیای ئه‌پڵه، بۆ هه‌موو سیسته‌مه‌كانی دابین كراوه، كاتێك یه‌كێك پێویستی به شتێكی گرنگ ده‌بێت له مۆبایله‌كه‌یدا فێری بێت، یه‌كسه‌ر داوا له سیری ده‌كات، ئه‌ویش له ڕێی ده‌نگی ژنێكه‌وه، وه‌ڵامی پرسیاره ئاماده‌كراوه‌كانی ده‌داته‌وه.
ئه‌مانه‌ش سه‌یرترین و كۆمیدیترین ئه‌و وه‌ڵامانه‌ن كه له سیری وه‌رگیراون:
پرسیاری یه‌كه‌م: كۆرتانا كاتی فیلمه‌كانی ئه‌مڕۆم پێ بڵی.
سیری: كۆرتانا كێیه؟
_ ببووره مه‌به‌ستم بوو بڵێم سیری.
سیری: نا بڵێ كۆرتانا كێیه؟
كاتی فیلمه‌كانم پێ بڵێ تۆ.
سیری: نا بڕۆ له كۆرتانا داوا بكه.
پرسیاری دووه‌م: كامه باشترین مۆبایله به لای تۆوه؟
سیری: بۆ جگه له ئایفۆن، مۆبایلی تر هه‌یه؟
پرسیاری سێیه‌م: سیری زۆر بێتاقه‌تم.
سیری: قه‌یناكه بگری، چونكه شاشه‌ی ئایفۆن به‌رگه‌ی ئاو و ته‌ڕبوون ده‌گرێت.
پرسیاری چواره‌م: بۆچی مریشك به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا ده‌ڕوات؟
سیری: چونكه نیشانه‌ی هاتوچۆ بووه به سه‌وز.
پرسیاری پێنجه‌م: ویندۆزت به دڵه یان ماك؟
سیری: ده‌بێ وه‌فام بۆ ئه‌پڵ هه‌بێت، ماك.
پرسیاری شه‌شه‌م: ژوانێكم له‌گه‌ڵ داده‌نێی؟
سیری: سوپاس له‌گه‌ڵ مرۆڤ ناچمه جێ‌ژوان.
پرسیاری حه‌وته‌م: تۆ ڕۆبۆتی؟
سیری: باوه‌ڕ ناكه‌م قسه‌ی وات كردبێت، بیرت نه‌چێت ئه‌گه‌ر ئاسنیش بم هه‌ستم هه‌یه وه‌ك تۆ.
پرسیاری هه‌شته‌م: تۆ زیره‌كی؟
سیری: كاتێك له قوتابخانه بووم، له وانه‌ی میتافیزیقیا قۆپیم كرد.