تیمه‌كانی پۆلیسی هه‌ولێر، منداڵێكی تازه له‌دایكبووی فڕێدراو له گه‌ڕه‌كێكی ناو شاری هه‌ولێر ده‌دۆزنه‌وه.
به‌شی فریاكه‌وتنی خێرا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی شاری هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، دۆزینه‌وه‌ی منداڵێكی كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو ئاشكرا ده‌كه‌ن كه شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، دوای پێدانی شیر به منداڵه‌كه، به مه‌به‌ستی چاودێری و پشكنین، براوته نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی هه‌ولێر.
"وشه" بۆ زانیارى زیاتر پێوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى خێرای هه‌ولێر كرد به‌ڵام وه‌ڵامى پێوه‌ندییه‌كه‌ى نه‌دایه‌وه.
دكتۆر "سامان سامى" پزیشكى ده‌روونى و پسپۆڕ له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به "وشه"ى گوت: زۆربه‌ى دیارده‌كانى فڕێدانى منداڵان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كێشه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى ده‌نا كورد له ڕووى كۆمه‌لایه‌تیيه‌وه زۆر هه‌ست و سۆزى به‌هێزه په‌نا بۆ ئه‌م ڕووداوانه نابات.