دوایین لێدوانی سەرۆكی حكوومەت لەسەر مووچە
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەیدا لەگەڵ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی باسی لە مووچەی فەرمانبەران كرد.
ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی كانوونی دووەم، لەمیانەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، لەبارەی پرسیاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران بێگومان پێوەندی بە هەندێك خۆ ڕێكخستنەوەی حكوومەت هەیە لە ڕووی دارایییەوە.
زیاتر گوتی، بە دڵنیایییەوە كاری لە پێشینەی حكوومەت دابینكردنی مووچە دەبێت، بەڵام ئێستە بە دۆخێكی سەختی ئابووری تێدەپەڕێنین.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیایی دا كە ئەو دۆخە سەختەی ئابووری لە كوردستان تێدەپەڕێنن.
هاوكات مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ڕای گەیاند، بۆ دابینكردنی مووچە دەبێ هاوكاری حكوومەت بین و پێشنیاریش دراوەتە حكوومەت كە بەشێك لە موڵكەكانی بفرۆشێتەوە وەك چارەسەرێكی خێرای دابینكردنی مووچە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم