كۆمپانیای سامسۆنگی كۆری نوێترین داهێنانی خۆیان بە رووی میدیا و هەواراندا ئاشكرا دەكات و دەڵێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا شاشەیەك مۆبایلێك بەرهەم دێنین، كە بەهۆی نەرمییەكەیەوە توانای چەمانەوەی هەیە، ئەم داهێنانە بواری هەنگاوی بەرهەمهێنانی ئامێری ناوازە دەكاتەوە.
بەپێی زانیارییەكان ماڵپەڕی "
dailymail" كە تێیدا باس لە نوێترین مۆبایل دەكات كە كۆمپانیای سامسۆنگ دەیەوێت دروستی بكات و لەم بەرهەمە نوێیەدا دەیەوێت شاشەیەكی چەماوەی تێدا بەكار بێنێت و دەڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ بەم زوانە داهێنانێكی نوێ نمایش دەكات و مۆبایلێك دروست دەكات، كە شاشەی چەماوەی لەسەر بێت و بتوانرێت شەشەكەی بچەمێتەوە.
سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە، كە سامسۆنگ بە نیازە بەم نزیكانە مۆبایلێكی شاشە چەماوەی نۆ ئینجی جۆری"OLED flexible" نمایش بكات، كە بەبێ شكان توانای چەمانەوەی هەیە، كۆمپانیای سامسۆنگ ئەوەی ڕاگەیاندووە، لە ساڵی 2013 ەوە خەریكی دروستكردنی ئەم بەرهەمە نوێیەیە.
لەگەڵ ئەوەیشدا زۆربەی شارەزایان پێشبینی دەكەن شاشەی چەماوە هەنگاوی گەورەی داهاتووی دنیابێت، هەروەها پێشكەوتنێكی باش دەبێت بۆ دنیای مۆبایل و دەبێتە هۆی ئەوەی لە چەند ساڵێكی داهاتوودا زۆربەی مۆبایل و تابلێتەكان توانای چەمانەوەیان دەبێت.