خانمه پێشكه‌شكاری ناوداری كوردستان "شارا ئیبراهیم"، له نوێترین پۆستیدا وێنه‌یه‌كی خۆیی و كچێكی گه‌نجی بلاچو كردووەته‌وه له واڵی تایبه‌تی خۆیی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام و هه‌وادارانی سه‌رسامن به جوانییه‌كه‌ی خۆیی و ئه‌و كچه.
شارا ئیبراهیم، نوێترین وێنه‌ی خۆی و كچێكی نه‌ناسراوی بڵاو كردووەته‌وه له‌سه‌ر وێنه‌كه نووسیویه‌تی: "كچه‌كه‌م له خۆم ده‌كات"، ئه‌مەیش هه‌رایه‌كی زۆری دروست كردووه چونكه یه‌كه‌م جاره ئاشكرا ببیچت شارا كچی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی هه‌یه.
ئەمەیش لە کاتێکدایە پێشتر ئاشکرای کردبوو، کە خاوەنی یەک کوڕە لە هاوسەری یەکەمی، وێنه‌ی ئه‌و كچه‌ی گومانی ئه‌وه‌ی دروست كردووه له‌لای هه‌وادارانی ئاخۆ شارا چه‌ند جاری تر هاوسه‌رگیری كردووه و چه‌ند منداڵی هه‌یه هه‌ر بۆیه وێنه‌كه‌ی له پێگه‌ی تایبه‌تی سڕیەوەتەوە.
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی ناسناوی ده‌ركردووه.
ئەو له ماوه‌ی پێشودا وازی له كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو" هێنا، ئه‌وەیش دوای چه‌ندان كێشه، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ی بوو.
شارا پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "كوردماكس شۆ" كردووه و ده‌بێته پێشكه‌شكاری ئه‌و كه‌ناڵه، به‌ڵام تا ئێسته ده‌رنه‌كه‌وتووه.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ریی دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه.