به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتیى ته‌ندروستى هه‌ولێر، چاره‌سه‌ركردنى حه‌وت هه‌زار منداڵى بریندارى شه‌ڕى مووسڵى ڕاگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، سامان به‌رزنجى به‌ڕێوبه‌رى گشتیى به‌ڕێوبه‌رایه‌تیى ته‌ندروستیى هه‌ولێر ڕای گه‌یاند له سه‌ره‌تاى كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ تا ئه‌مڕۆ، حه‌ت هه‌زار منداڵى ئاواره به‌بریندارى هێندراون چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه، زۆربه‌شیان ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووى پێنج ساڵییه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌هۆى خواردنى ئاوى پیس و نه‌كوتانى منداڵانى ناو شارى مووسڵ، ئه‌گه‌ر بێت و خێرا چاره‌سه‌رى پێویستیان بۆ نه‌كرێت، كاره‌سات ڕوو ده‌دات .
لای خۆیه‌وه، له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، ئه‌لتاف موسانى به‌ڕێوبه‌رى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له عێراق ڕای گه‌یاند: تیمى گه‌ڕۆك به‌رده‌وامن له گه‌ڕان له شوێنه‌كان و بنكه‌شیان له ناو كه‌مپى ئاواره‌كان هه‌یه، ڕۆژانه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و منداڵانه ده‌كرێت كه به‌هۆى سوزتانى بیره نه‌وته‌كانه‌وه یان كانى گۆگرد تووشى نه‌خۆشى بوون.
ئه‌مڕۆ مانگێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكی كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكرنه‌وه‌ی شاری مووسڵ تێ ده‌په‌ڕێت، رۆژی 17 تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەر لە درەنگانی شەودا حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەستپێكی هەڵمەتی رزگاری شاری مووسڵی ڕاگەیاند و بۆ بەیانییەكەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر دەستیان بە پێشڕەوی كرد و توانیان تا نیوەڕۆ نۆ گوند لە تیرۆریستان پاك بكەنەوە ، هاوكات لە میحوەری گوێڕ-مەخموور و میحوەری گەیارەش هێزەكانی عێراق پێشڕەوییان كرد و هەڵمەتەكان لایەن هێزەكانەوە رۆژ دوای رۆژ بەردەوام دەبن و بازنەی گەمارۆدانی تیرۆریستان لە مووسڵ سات دوای سات بچووكتر دەبێتەوە.