گۆرانیبێژی ناسراوی کورد "چۆپی فەتاح" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە و سەرنجی هەوادارانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوه.
چۆپی فەتاح، لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لە وڵاتى فه‌ڕه‌نسا بڵاو کردووەتەوە و بووەتە جێگەی سەرنجی هەوادارانی، ئه‌مەیش دواى ئه‌وه‌وه دێت چۆپی ماوه‌یه‌كى زۆره وێنه‌ى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
وێنەیەکی ئه‌م جاره‌ى چۆپى وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، لە وڵاتی پاریس نزیک بورجی "ئیڤڵ"، گیراوه هەوادارانی هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر چۆپی فەتاح هونه‌رمه‌ندى ناسراوى كورد، بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕە بازرگانێکی شاری هەولێر کردووە بە ناوی (چەتۆ)، ئەو کوڕى بازرگانێکی ناوداری ئەو شارەیە بە ناوی (فەدۆ مەخمووری.)
چۆپى فه‌تاح، پێشتریش هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ كوڕێكى شارى كه‌ركووك كرد بوو، به‌ڵام به‌بێ ده‌نگى جیا بوونه‌وه.
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه چۆپى ڕووبه‌ڕووى ڕه‌خنه‌یه‌كى زۆر بووەته‌وه به‌وه‌ى چۆن هاوسه‌رگیرى كردووه له ڕۆژێكدا كه 16ى تشرینى یه‌كه‌م بووه، له كاتێكدا كه‌ركووك له‌لایه‌ن هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى داگیر كراوه.
چۆپى فه‌تاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە، کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی جێ ھێشتووە، لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن و ژیانی لەگەڵ دوو برای و دایک و باوکی درێژە پێ دەدا، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەچێتە گروپێکی کۆڕاڵ لە ھۆڵەندا، لەگەڵ ئەم گرووپەدا، کە زیاتر لە ٢٠ منداڵ دەبن، بە سەرپەرشتی مامۆستایەکی ھۆڵەندی فێری گڕوگاڵی موزیک و گۆرانیگوتن دەبێت.
لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا دەچێتە قوتابخانەی دەنگ لە ھۆڵەندا بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی زانستییانە شارەزایی لەو بوارەدا پەیدا بکات، لەوێ زیاتر لە ھەوڵی ئەوەدا دەبێت، کە تۆنەکانی پاک بکاتەوە و ھەندێک لە سەرەتاکانی ئەو زانستە فێر بێت، بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو قوتابخانەیەدا بەردەوام دەبێت و پاشان ساڵێک دەرسی مۆزیک (کیبۆڕد) دەخوێنێ.
لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە ڕێگەی جه‌واد میرانەوە، کە سترانبێژێکی کوردستانی باکوورە لەگەڵ کۆما بەرخۆدان ئاشنا دەبێ و دواییش دەچێتە ئەکادیمێی کوردی لە ئەڵمانیا و ھەر لەوێش بە مامۆستا وریا ئەحمەد ئاشنا دەبێت و یارمەتی زۆر دەدرێت تا دەچێتەMedya TV بۆ یەکەم جار لە پڕۆگرامی شانشین بەشداری دەکات کە بەرزان شاسوار پێشکەشی دەکرد ئێستە لە کەناڵی ڕووداو بەرنامەی چۆپی و چارا پێشکەش دەکات.