سبەی مووچەی ئەم شوێنە دابەش دەكرێت

:: PM:08:44:07/01/2018 ‌
پەرلەمانتارێكی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان  ئاشكرای دەكات، سبەی مووچەی زێرەڤانی دابەش دەكرێت و دابەشكردنەكەیش بە سیستمی پاشەكەوت دەبێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی كانوونی دووەم، نازم كەبیر جێگری سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان لە پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، سبەی دووشەم هەشتی كانوونی دووەم مووچەی هێزەكانی زێرەڤانی دابەش دەكرێت.

زیاتر گوتی، دابەشكردنەكە بە سیستمی پاشەكەوتە كە لە %18 دەست پێ دەكات تا لە %38 و بەپێی ئەو پاشەكەوتە مووچەكە دابەش دەكرێت.

لە بارەی مووچەی بەرگری فریاكەوتن نازم كەبیر گوتی، زانیاریم لەسەر بەرگری فریاكەوتن نییە، بەڵام دەكرێت ئەوانیش سبەینێ مووچە وەرگرن لەگەڵ هێزەكانی زێرەڤانی.

بەهۆی تەنگژەی دارایی و كەمبوونەوەی داهاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی هێرشی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و داگیركردنی بیرە نەوتەكان ئەم مانگە دواكەوتنی مووچە دواكەوت، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، كاری لە پێشینەی حكوومەت دابین كردنی مووچە دەبێت.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - سه‌رخێڵ هاشم