ئەپڵ ئامێرێكی ناوازە بەرهەم دێنێت

:: PM:08:46:07/01/2018 ‌

كۆمپانیای ئەپڵ دوای ئەوەی چەندان مۆبایل و ئایپاد و كۆمپیوتەری نازوازە و سەركەوتووی دروست كرد، ئێستە كاردەكات لەسەر بەرهەمێكی نوێ، هەروەها بەپێی سەرچاوەكان دەڵێن ئەپڵ كار لەسەر دروستكردنی چاویلكەیەكی زیرەك و سەرسوورهێنەر دەكات.

بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "dailymail" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە بەرهەمێكی نوێی كۆمپانیای ئەپڵ دەكات و دەڵێت، كۆمپانیای ئەپڵ بەشاراوەیی كار دەكات لەسەر بەرهەمێك دەكات، هەروەها زۆربەی سەرچاوەكانی دنیا دەڵێن بەرهەمەنوێكەی چاویلكەیەكی زیرەك، كە بە VR glasses ناسراوە.

بە پێی بۆچوون و شیكردنەوەی شارەزایان، ئەگەری زۆرە ئەم ئامێرە نوێیە چاویلكەیەكی زیرەك بێت و لە چاو بكرێت، هەندێك دەنگۆ لە ئارادابوون كە ئەپڵ بە نیازی بەرهەمهێنانی "VR glasses" و " iGlasses" ە، تا ئێستە زانیاری تەواو لەسەر ئەم بابەتە نییە، تەنیا ئەوە روونە، كە ئەپڵ كار لەسەر بەرهەمێكی نوێ دەكات.
 
چەندان كۆمپانیای وەك گوگڵ چەندا چاویلكەیەی زیرەكیان بەسەركەوتوویی خستۆتە بازاڕەوە و بە دوور نازانرێت، كە ئەپڵیش پلانێكی هاوشێوەی هەبێت، كە زۆر باشتر و زۆر چالاكتر و زۆر سەردەمیانە تر بێت لە بەرهەمە كۆناكان، كە ئێستە بەردەستە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان