ئەمڕۆ حەوتی یەکی ٢٠١٧، هونەرمەندی ناسراوی کورد "کاروان کامل" لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیستەگرام پارچەیەک لە گۆرانی خۆی و هونەرمەندی ناسراوی کورد باخان، کە گۆرانییەکە پێکەوە تۆماریان کردووە، بڵاو کردووەتەوە.
شایەنی باسە، باخان ژنە هونەرمەندێکی ناسراوی کوردە، ساڵانێکە لە هونەری کوردی دابڕاوە، ئەمەیش بەهۆی کێشەیەکی نێوان خۆی و هەڵکەوت زاهیر، کە کێشەکە لەبارەی کلیپێکەوە سەری هەڵدا و بە وازهێنانی باخان کۆتایی هات.
ئەو ژنە هونەرمەندە بڕیاری داوە، تا ماوەیەک گۆرانی نەڵێ، بەهۆی ئەوەی هیچ دەزگایەکی چاودێریی لە کوردستان نییە، بە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی کوردستان و جیهانی ڕاگەیاندبوو، تا ئەو دەزگایە دانەمەزرێ، گۆرانی ناڵێ. چەندان جار لەلان هونەرمەندی زۆر گەورە و بە ئەزموونەوە داوای لێ کرا، کە گۆرانی بەیەکەوە بڵێن و دوێت و کۆنسێرت ساز بکەن، بەڵام باخان بەپیی زانیارییەکانی "وشە" نە دوێت و نە کۆنسێرتی لەگەڵ هیچ هونەرمەندێک ساز نەکردووە.
بە شێوەیەکی لەناکاو و بە شێوەیەکی سەیر هونەرمەندی ناسراوی کورد "باخان" دەستی بە گۆرانی گوتنەوە کردەوە، بەڵام تا ئێستە دیار نییە ئایا ئەم خاتوونە بەم گۆرانییەی، کە لەگەڵ هونەرمەندی ناسراوی کورد "کاروان کامل"ی گوتووە، نوێی کردووەتەوە یان هەر ئەوەی کۆنە، ئەو گۆرانییە وەک کلیلێک دەرگەی بێدەنگی باخانی کردەوە یان بۆ چەندان ساڵی تریش بەردەوام وەک ئەو ساڵانەی بێدەنگ بوو، هەر بەبێدەنگی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ هونەرمەندی ناسراوی کورد "کاروان کامل" لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستگرام پارچەیەک لە گۆرانی خۆی و هونەرمەندی ناسراوی کورد باخان، بڵاو کردووەتەوە. هونەرمەندی ناسراوی کورد "کاروان کامل" لەژێر گرتە ڤیدیۆیەکەدا بە دیالێکتی کرمانجی نووسیویەتی: (Am hemi je denge te xeribin baxan can.) واتە: (ئێمە هەموو بیری دەنگی تۆ دەکەین باخان گیان.) جگە لەم دێڕە، کاروان هیچ وشەیەکی تری نەدرکاندووە، باسی چۆنیەتی ڕازیکردنی باخانی نەکردووە، کە دوای ئەو هەموو ساڵە چۆن ڕازی بوو، کە لەگەڵیدا گۆرانی بڵێتەوە و بەم شێوەیە گۆرانییەکە بڵاو بکرێتەوە.
هونەرمەند "کاروان کامل" یەکەم جاری نییە کاری جیاواز دەکات، ئەو یەکەم جار لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژ "چۆپی فەتاح" گۆرانی گوت و بەناو جەماوەری سۆرانی و کرمانجیدا تەقینەوەیەکی بەهێزی بەخۆوە دیت، ئەو گۆرانییەیان ناوبانگێکی زۆری بۆ پەیدا کردن. جگە لەمەیش دوێتێکی تری لەگەڵ خانمە هونەرمەندی ناسراوی کورد "دەشنێ موراد" کردووە، بێگومان لەویش سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆوە بینی. کامل هه‌وادارانی وێڕای ئه‌وه‌ی پێیان وایه كاروان یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ده‌نگ خۆشه‌كان داوای به‌رهه‌می نوێی لێ ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن كاروان كامل نیشانه‌كانی پیربوونی تێدا ده‌ركه‌وتووه.
ئاگرین کامیل بەڕێوەبەری کارەکانی هونەرمەند "کاروان کامل" هاوکات برای هونەرمەندیشە، بە وشەی ڕاگەیاند: "ئەم گۆرانییە کۆنە و ساڵی ٢٠٠٨ کاروان کامل و باخان ئەم دوێتەیان گوتووە. وەک هاوسۆزی ئەم گۆرانییەمان دووبارە بڵاو کردووەتەوە."
زیاتر گوتی: "کاروان کامل گۆرانییەکی نوێی ئامادە کردووە و لەم زووانە بلاوی دەکاتەوە."
كاروان كامل له‌دایك بووی شاری دهۆكه، بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵانی ١٩٨٨ تا ١٩٨٩ كاری بۆ دوو ئه‌لبووم كردووه، هه‌رچه‌ند به‌رهه‌مه‌كانی به دڵ نه‌بوو، له ساڵی ١٩٩٠ تا ١٩٩٩ به ده‌وام بوو له كاری هونه‌ری تا به‌رهەمێكی تری ساڵی ١٩٩٩ بڵاو كرده‌وه، تا ئێستا خاوه‌نی "چوار" ئه‌لبوومه، دوو كاری دوێتی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان "چۆپی فه‌تاح و ده‌شنێ موراد" كردووه و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌شنێ بووەته باشترین به‌رهه‌می ساڵی ٢٠١٢، دوایین كاری هونه‌ری كاروان كامل بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی "گوڵا من" بوو.
هونەرمەند (باخان سه‌لاح مەجید) لە ٢١ی حەوتی ١٩٨٩ لە شاری هەڵمەت و قوربانی لە گەڕەکی تووی مەلیک لە خێزانێکی هونەری هاتووەتە دنیاوە. خێزانەکەیان لە چوار کچ و یەک کوڕ پێکهاتوون، کە باخان بچوکترینیانە. لە ساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ خێزانەکەیان ڕوو دەکەنە وڵاتی هۆڵەندا تا ئێستەیش هەر لەوێ نیشتەجێن.
جگە لەخۆیی و باوکی، که ده‌کاته هونه‌رمه‌ند سەلاح مەجید، چەندان هونەرمەند و شاعیر و نووسەریان لە بنەماڵەکەیاندا هەڵکەوتووە وەک شاعیران: شاعیری گه‌وره‌ی کورد کامەران موکری و ئەخۆل. وێنه‌کێشی جیهانی لاله عه‌بده و ئاکۆ نووری ئەحمەد. گۆرانیبێژ و میوزیکژەن فه‌رهه‌ند غریب، پشکۆ موسته‌فا، هه‌ڵۆ قادر، کڵپه موسته‌فا، هەروەها چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی تر له بواری جیاوازدا.
هه‌روه‌ها له بنه‌مه‌ڵه‌که‌یه‌کی کورد په‌روه‌ردا گه‌وره بووه و چه‌ندان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه. نووری ئەحمەد تەها، که باپیری باخان ده‌کات یه‌کێک بووه له رێکخه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان، کاتیک له‌گه‌ڵ بارزانی و ئیبراهیم ئەحمەد و مام جلال تاڵه‌بانی، هه‌ر ئه‌و بووه، کە ناوی پێشمه‌رگه‌ی دابه‌ستووه له سەرەتای خزمه‌تکردنی به کوردستان. یەکەمین ئەلبومی "باخان" بەناوی ڤالانتاین بڵاو بووەتەوە لە ساڵی ٢٠٠٧ و لەلایەن ھەڵکەوت زاھیر مێلۆدی بۆ دانراوە.