لە سلێمانی ژنێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

:: PM:11:55:07/01/2018 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم ژنێكی تەمەن ٣٠ ساڵ لە شارەدێی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئیقبال محەمەد, گوتەبێژی پۆلیسی شارۆكە و شارەدێكانی سلێمانی بە "وشە"ی راگەیاند, دوای ئەوەی ئاگەدار كراینەوە بە بوونی رووداوێك و دوای گەیشتنی هێزەكانمان دەركەوت كە ژنێك خۆی كوشتووە.

زیاتر گوتی, ئەو ژنە ناوی (ب, ح ) و تەمەنی ٣٠ ساڵە و ژنی ماڵەوەیە و خاوەنی چوار منداڵە و لە ماڵەكەی خۆیدا بە چەكی كڵاشینكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو گوتەبێژە دووپاتی كردەوە كە تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە و دەست بەسەر چەكەكە گیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.

شایەنی باسە هەر ئەمڕۆ لە گەڕەكی كەلاری كۆن، كۆنترین گەڕەكی شارۆكەی كەلار، ئافرەتێكی تەمەن 53 ساڵ بەناوی (ا . ا) بە گوریس خۆی خنكاند.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل