عێراق كه‌وته قۆناغێكی نوێوه، بۆ ئه‌مساڵ چه‌ندان رووبه‌ڕووبوون چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن، له‌وانه تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه‌ی دارایی و رێكخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له رێی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی شیعه له‌گه‌ڵ سوننه و كورد، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌یش هه‌ڵبژاردن رۆڵی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ دیاریكردنی ئه‌و حكوومه‌ت و ئه‌قڵییه‌ته‌ی وڵاته به‌ڕێوه ده‌بات، د. سه‌لام زوبێدی سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی مه‌سای نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگه‌یاندن و شرۆڤه‌كاری سیاسی، له دیداری "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه وای ده‌بینێت هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دوا ده‌خرێت.
*بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق له سایه‌ی بێمتمانه‌یی نێوان پێكهاته‌كانی، ئه‌و وڵاته به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت؟
عێراق له 2003ه‌وه تا ئه‌مڕۆ سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه به‌هۆی ئه‌و دابه‌شكاری و به‌شبه‌شێنه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌تنی و ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی بناغه‌ی گرتووه و پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌شێوه‌یه‌كی نادروست بنیات نرا، بۆیه ئه‌و دابه‌شكارییه هه‌ر له 2003ه‌وه تا ئه‌نجوومه‌نی حوكم و به‌ر له‌وه‌ش حكوومه‌ته‌كه‌ی پۆل برێمه‌ر، بووه مایه‌ی دروستبوونی حكوومه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی دوور له مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی سیسته‌ماتیك.
ئه‌و ته‌نگژه به‌دوایه‌كدا هاتووانه و ململانێی پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ند رووی دا، به‌هۆی چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كانه له 2003ه‌وه تا ئه‌مڕۆ و نه‌بوونی لێكگه‌یشتن له‌باره‌ی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كان كه ده‌ستووری له‌سه‌ر بنیات نراوه، ته‌نانه‌ت ده‌ستووری عێراق له دۆخێكی نادیاردا نووسرایه‌وه، بۆیه هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر بڕگه‌كانی ده‌ستوور رێك نه‌كه‌وتن، له‌و نێوانه‌دا هاووڵاتیی عێراق بووه‌ته قوربانی.
ئه‌و ته‌نگژانه چه‌ندان جه‌نگیان تووشی ئێمه كردووه، دواترینیان جه‌نگی دژ به داعش بووه، بۆیه داعش به‌رهه‌می سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی رابردوو بوو، هه‌روه‌ها ئه‌و خۆشییه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش راست نین، چونكه به‌رده‌وامیی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌كان ئه‌گه‌ری به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی داعشیان به به‌رگێگی نوێ‌دا به‌دواوه دێت، بۆیه پێویسته گۆڕانكاریی گه‌وره و ریشه‌یی له بنیاتی حكوومه‌تی عێراق بكرێت به‌ره‌و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی راسته‌قینه.
* ئایا له 2018دا عێراق سه‌قامگیری و ئاشتی و ئاشته‌وایی به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت؟
دۆخی ئێسته‌ی عێراق له ساڵانی رابردوو باشتره، ره‌نگه ئێسته زه‌وینه‌یه‌ك دروست بووبێت بۆ گه‌یشتن به ده‌وڵه‌تی دامه‌زراوه‌یی و پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتییانه، به‌تایبه‌تی جه‌نگی داعش هه‌مووانی یه‌كخست و هاوشان جه‌نگه‌كه‌یان كرد له سوپای عێراق و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی هۆزه سوننه‌كان، ئه‌وان له‌وه تێگه‌یشتن كه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه یه‌ك عێراق، بۆیه پێویسته له ساڵی نوێ‌دا ده‌موچاوه‌كان بگۆڕێن و پرۆسه‌ی سیاسی بگۆڕێت.
* پێوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌كوێ ده‌گات، ئایا رووداوه‌كانی رابردوو تا چه‌ند كاری كردووه‌ته سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانیان و كه‌ی گفتوگۆی نێوانیان ده‌ست پێ ده‌كات؟
به بۆچوونی خۆم و زۆرینه‌ی عێراقییه‌كان، پێوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و عه‌ره‌ب هیچ نه‌گۆڕاوه، گه‌لی كورد گه‌لێكی به‌ڕێز و خۆشه‌ویستن و ئه‌وان برا و هاوبه‌شمانن له وڵات، بۆیه ئه‌مڕۆ سیاسه‌ت كار ناكاته سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانمان، هاوكات رێز له مافی ئه‌وان بۆ دیاریكردنی چاره‌ی خۆنووسینیان ده‌گرین كه ده‌ستوور بۆیانی دیاری كردووه، ئه‌و ته‌نگژه سیاسییانه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا روویان دا، به‌هۆی ئه‌جیندای ده‌ره‌كی بوو كه عێراق به‌گشتی بووه‌ته قوربانی ئه‌و ئه‌جیندایانه و ئێسته هاووڵاتیی كورد باجه‌كه‌ی ده‌دات.
هۆی ته‌نگژه‌كه هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراقن، هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له عێراق مافی هه‌یه و پێویسته حكوومه‌تی عێراق بۆی دابین بكات، هاوكات ئه‌ركیشی له‌سه‌ره كه ناكرێت هه‌رێم بێ به‌غدا هه‌ندێك شت بكات، بۆیه ئه‌و كێشه سیاسییانه‌ی ئێسته هه‌ن نوێ نین و كۆنن، ململانێی سیاسی هه‌یه، به‌ڵام هاووڵاتیی كورد گوناهی نییه و پێویسته حكوومه‌تی عێراق سیاسه‌تێكی روونی له به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد هه‌بێت و هه‌مان مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییه‌كی عێراقی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیی كوردی بكات.
پێویسته سیاسه‌توانه‌كان بزانن ئه‌گه‌ر شۆڕشی تووڕه‌یی خه‌ڵك سه‌ری هه‌ڵدا، هه‌موو عێراق ده‌گرێته‌وه، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان بكه‌ن و كوردستانیش بگاته‌وه دۆخی گه‌شه‌سه‌ندووی پێشتری. كورد پێویسته ناوماڵی خۆیان رێك بخه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بگه‌ن به لێكگه‌یشتن.
* تا ئێسته سیاسه‌ته‌كانی به‌غدا له به‌رانبه‌ر هه‌ولێر روون نییه، ئه‌و ته‌نیا مه‌رج داده‌نێت بۆ وتوێژكردن و وتوێژیش ره‌ت ده‌كاته‌وه، مه‌به‌ستی به‌غدا چییه له‌مه؟
بنه‌مای كێشه‌كه به‌م دواییه ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بوو، حكوومه‌تی عێراق ده‌ڵێت كه وتوێژ ناكرێت ته‌نیا دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم و لێكه‌وته‌كانی نه‌بێت، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵ روونه له‌وباره‌وه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی رای گه‌یاند كه رێز له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و داوای كردووه كه پێویسته حكوومه‌تی عێراق رێز له ده‌ستوور و ماده‌ی 140 بگرێت. ئه‌و ماده‌یه بنچینه‌ی ناكۆكییه‌كان بوو، وای ده‌بینم بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان پێویسته كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن له‌وانه‌یش ماده‌ی 140، ئه‌مڕۆیش زه‌وینه له‌باره بۆ ئه‌و كاره، به‌تایبه‌تی هێوربوونه‌وه‌ی لێدوانه‌كان له دژی یه‌كتر.
وا باشه دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوماڵی كورد، شاندێكی فره‌وان بۆ وتوێژكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست بكرێت بۆ دانیشتن و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، كه به‌پێی ده‌ستوور هه‌موو مافه‌كانی هه‌رێم دابین بكرێت و بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت، هه‌روه‌ها پێویسته له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردن بكرێت، بۆیه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاسانه دوور له ئه‌جینداكانی ده‌ره‌كی.
* ئه‌جینداكانی ده‌ره‌كی له‌ناو عێراق بوونێكی به‌هێزیان هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئێران و ئه‌وانی تر، ئایا عێراق بووه‌ته گۆڕه‌پانێك بۆ جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ت؟
عێراقییه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه كه وڵاته‌كه‌یان ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێی نێوان وڵاتان، ئه‌وه راسته هه‌موو كێشه‌كانی عێراق و ئه‌و ته‌نگژانه‌ی روویان لێی كردووه به‌هۆی ئه‌جیندای ده‌ره‌كی بووه، بۆیه داوا له هه‌موو به‌رپرسان ده‌كه‌ین له هه‌رێم و ناوه‌ندیش به‌دوای چاره‌سه‌ری ناوخۆیی كێشه‌كان بگه‌ڕێن به‌پێی ده‌ستوور، ئه‌وان ده‌توانن ده‌ستوور بگۆڕن به‌و شێوه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موواندا بێت، چونكه چاره‌سه‌ره‌ی ته‌نگژه و كێشه‌كانی عێراق دووركه‌وتنه‌وه‌یه له ئه‌جینداكانی ده‌ره‌كی.
* نه‌خشه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018 چۆن ده‌بینن؟
زۆر له بارسته سیاسییه‌كان هه‌وڵی دواخستنی هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ن، وای ده‌بینم هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ دوا ده‌خرێت و پاڵه‌په‌ستۆ به‌و ئاراسته هه‌یه، له‌ناو په‌رله‌مان بۆچوونی به‌هێز هه‌یه به‌ئاراسته‌ی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ و ته‌نیا لیسته‌كانی نووری مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێت و هۆكاره‌كه‌یشی دیاره.
دواخستنی هه‌ڵبژاردن له به‌رژه‌وه‌ندیی بارسته سیاسییه‌كانه و بوونی ئاواره‌یه‌كی زۆر و ناوچه‌یه‌كی زۆری وێرانبوو و مانه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و په‌سند نه‌كردنی بودجه و ته‌رخان نه‌كردنی پاره بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌موو ئه‌وانه هۆكارن بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌وه‌یش تا ئاستێك له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی عێراقه بۆ دروستبوونی گۆڕانكاری و نه‌هاتنه‌وه‌ی لیسته‌كانی به‌ناوی ئاینه‌وه.