ڕۆژنامەیەكی عەرەبی بڵاوی كردەوە، هێزەكانی عێراق موفتی داعشیان لە عێراق لە بەرانبەر وەرگرتنی بڕی حەوت هەزار دۆلار وەك بەرتیل ڕزگار كردووە.
ڕۆژنامەی "
عوكاز"ی سعوودی لە زاری زوهێر جبووری گوتەبێژی هێزەكانی حەشدی نەینەوا بڵاوی كردەوە، بەرتیلی حەوت هەزار دۆلار بۆ هێزەكانی عێراق لە پشت ئازادكردنی موفتی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش لە مووسڵ ناسراو بە "ئەبو عومەر" هەیە، كە بە بكوژە ڕیشسپییەكە بەناوبانگە و دووپاتیشی لەوە كردەوە، چەندان حاڵەتی تری لەو شێوەیە بوونیان هەیە و تیرۆریستان لە بەرانبەر وەرگرتنی بەرتیل و پارە ئازاد كراون.
جبووری گوتی، من لەو ناوچەیەی مووسڵ بووم كە هێزەكانی هەواڵگری پۆلیس پیاوە ڕیشسپییەكەیان گرت، دوای سەعاتێك زانیم كە ئازاد كراوە، لە بەرانبەر پێدانی حەوت هەزار دۆلار بە هەواڵگری پۆلیس، حاڵەتی ڕزگاركردنی تیرۆریستان لە بەرانبەر بەرتیل و پارە، ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە و لە پێناوی پارە هێزەكانی عێراق هەموو شتێك دەكەن.
لە ماوەی ڕابردوو میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دووپاتیان لەوە كردەوە، ژمارەیەك چەكداری حەشدی شەعبی لە باكوری مووسڵەوە ماون، بەڵام سەركردە لە میلیشیاكانی بەدر "محەمەد ئەلبەیاتی" دووپاتی كردەوە، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە و تەنیا هەزار داعشێك لە ناوچەكانی دەوروبەری حەویجە ماون.