یاریزانێكی یانەی هەولێر كۆچی دوایی كرد
وارگەی فەرمی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرای كرد كە یاریزانێكی لاوی یانەی تۆپی پێی هەولێر دوێنێ دووشەم بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
وارگەكە بڵاوی كردەوە: به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه یاریزانی لاوی یانه‌ی هه‌ولێر ساڵح محه‌مه‌د ئێوارەی دوێنێ له نه‌خۆشخانه كۆچی دوایی كرد.
یاریزان ساڵح محه‌مه‌د به‌هۆی نه‌خۆشیی گورچیله‌وه و به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو له نه‌خۆشخانه له هه‌ولێر كۆچی دوایی كرد.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بهوەشدا كە كۆچی دوایی ئه‌م یاریزانه چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه، چونكه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا بارودۆخی ته‌ندروستی باش بووه، بەڵام له‌ناكاو دوێنێ ئێواره باری ته‌ندروستی تێكچووه و به‌م هۆیه‌وه كۆچی دوایی كردووه.
ساڵح محه‌مه‌د یاریزانێكی لاوی یانه‌ی هه‌ولێر بووە و ئاستێكی به‌رزی هه‌بووە و له پێكهاته‌ی یانه‌كه‌دا جێگه‌ی خۆی كردبووه‌وه به‌هۆی ئاست و توانایه‌وه.
وشە/ ئامانج ئەكرەم
وشە -
باز ئه‌حمه‌د