پیاوی به‌ڕێز، ئه‌گه‌ر پێت وایه "بێده‌نگی ژنه‌كه‌ت مانای ڕازیبوونه" ئه‌وا زۆر هه‌ڵه‌یت، چونكه ئه‌م قسه‌یه ته‌نیا بۆ هه‌ندێك حاڵه‌تی جیاواز گونجاوه، ئه‌گه‌ر نا به شێوه‌یه‌كی گشتی بێده‌نگی ژنان چه‌ندان جۆری جیاواز مانای هه‌یه كه ڕه‌نگه ئه‌سته‌م بێت بتوانیت لێی تێ بگه‌یت.
ژنان به گشتی حه‌ز له قسه‌كردن ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی جار مرۆڤی زۆر كه‌مبڵێش ده‌هێننه قسه، چونكه به سروشتی خۆیان وا دروست بوون، حه‌ز به ڕوونكردنه‌وه و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر شته‌كان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك جار بێده‌نگییه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر دایان ده‌گرێت كه ئه‌سته‌مه بۆ پیاو له هۆكاره‌كه‌ی تێ بگات.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ماڵپه‌ڕی "
سه‌یده‌تی" ئاماده‌ی كردووه، ژن له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه قسه‌كردن پشتگوێ ده‌خات و بێده‌نگ ده‌بێت:
_ ئه‌و كاته‌ی ته‌واو لێت بێزار بووه، ڕووداوه‌كانی ژیانی تۆ و ئه‌و به یه‌كه‌وه نابه‌ستێته‌وه، واته تۆ هیچ گرنگییه‌كت بۆ ئه‌و نه‌ماوه، بۆیه نه قسه‌ت بۆ ده‌كات، نه چاوه‌ڕێێ قسه‌كردن ده‌كات و بێده‌نگ ده‌بێت.
_ ئه‌و كاته‌ی تووڕه‌ت كردووه، نایه‌وێ به گفتوگۆ چاره‌ی بكات و دڵه شكاوه‌كه‌ی به بێده‌نگی ده‌هێڵێته‌وه، له‌م كاتانه‌شدا چاوه‌ڕێیه تۆ به میهره‌بانی و خۆشه‌ویستی بیهێنیته‌وه قسه، بۆیه خۆی بێده‌نگ ده‌كات.
_ كاتێك شتێكی گرنگ له ژیانیدا ڕوو ده‌دات، پێویسته زۆر به باشی بیری لێ بكاته‌وه و به ته‌واوی مێشكی به‌كار بێنێت، له‌به‌رئه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك ناكات و پێی ئاسایییه ئه‌گه‌ر ته‌واوی ڕۆژه‌كه به بیركردنه‌وه‌ی بێده‌نگی به‌سه‌ر به‌رێت.
_ كه شتێكت لێ ده‌شارێته‌وه، ناتوانێت به ڕاشكاوی بێت بۆت باس بكات، شاردنه‌وه‌كه‌شی به تاوان ده‌زانێت، له‌به‌رئه‌وه به خه‌مبارییه‌وه بێده‌نگ ده‌بێت.
_ ئه‌و كاتانه‌ش بێده‌نگ ده‌بێت، كه له هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاره‌كانت ڕازی نییه، ناشیه‌وێت له‌وه زیاتر له‌گه‌ڵت بڵێت و بتهێنێته سه‌ر قسه‌ی خۆی، له‌به‌رئه‌وه خۆی بێده‌نگ ده‌كات و چاوه‌ڕێی ئه‌و كاته ده‌بێت كه تۆ ده‌چیت پێی ده‌ڵێیت كه هاتوویته سه‌ر قسه‌كه‌ی ئه‌و.
_ بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌و كاتانه‌ی هه‌ست ده‌كات قسه‌كردنه‌كه‌ی شه‌ڕ ده‌نێته‌وه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه بكه‌وێته قسه‌ی ڕه‌ق پێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بابه‌ت داده‌خات و هیچ قسه‌یه‌كی له‌سه‌ر ناكات، تا تووڕه‌یی خۆیت به‌سه‌ر نه‌ڕژێت.
_ كاتێك شه‌ڕێكی گه‌وره له نێوانتان ڕوو ده‌دات، ئیتر ته‌واو بێزار بووه و ده‌یه‌وێت بیر بكاته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌م بیركردنه‌وانه‌ش بۆ جیابوونه‌وه و داواكردنی ته‌ڵاق ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه كاتێك به بێتاقه‌تی و بێده‌نگی بینیت، باشتر وایه بیهێنیته قسه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و بیركردنه‌وه مه‌ترسیداره له مێشكی‌دا گه‌شه بكات.