شارپ هەڕەشە لەسەر ئایفۆن و گالاكسی دروست دەكات

:: AM:10:46:08/01/2018 ‌
سەرچاوەكان دووپاتیان كردەوە كە مۆبایلی "شارپ"ی ژاپۆنی، دوای گەشەپێدان و دانانی نوێترین و پێشكەوتووترین تایبەتمەندی، لە ساڵی داهاتوو دەكەوێتە بازاڕەوە و دەبێتە هەڕەشەیەك بۆ سەر مۆبایلی ئایفۆن و گالاكسی و مۆبایلە زیرەكەكانی تر.

پێگەی "ئەندرۆید ئەسیۆرتی" ئاماژەی داوە، مۆبایلە نوێكەی شارپ ناوی "Aquos Crystal3" دەبێ، یەكێك دەبێ لە باشترین و ناوازەترین مۆبایلەك كە لە ساڵی 2019 دەكەوێتە بازاڕەكانەوە، بەهۆی بەرزی توانا و تەكنیكی دروستكردن و تایبەتمەندییەكانی.

پێگەكە ئاماژەی داوە، یەكێك لە تایبەتمەندییە ناوازەكانی شارپ ئەوەیە تەواوی ڕووكاری پێشەوەی، شاشەیەكە بە قەبارەی 6.4 بۆسە و بە دیقەی 1080*2160 ، جیالەوەیش كامێرای ئەو مۆبایلە تازەیەی شارپ تەواو ناوازە و بێ وێنەیە و كوالێتییەكەی 16 پێكسلە و توانای پێوانەكردنی مەودا و دوورییەكانی هەیە و دەتوانرێ بەشێوەیەكی خۆكاریش وێنە بگرێ، كامێرای پێشەوەیشی كوالێتی 13 مێگاپێكسلە و ڕووخسار دەناسێتەوە و بە شێوەیەكی زۆر ورد داتا و زانیارییەكان دەپارێزێ و بە هیچ شێوەیەك ڕێ بە كردنەوەی مۆبایلەكە نادات، تا ڕووخساری ڕاستەقینەی خاوەنەكەی نەدۆزێتەوە.

پرۆسیسەری ئەم مۆبایلە سناپدراگۆن 845ە، كە باشترین جۆری پرۆسیسەری مۆبایلە زیرەكەكانە تا ئێستە بەرهەم هاتبێ، ڕامی هەشت گێگابایت و توانی هەڵگرتنی 64 و 128 گێگابایتی هەیە، تا ئێستە كۆمپانیای شارپ بە فەرمی وادەی خستنەڕووی ئەم مۆبایلەی ڕانەگەیاندووە، بەڵام سەرچاوەكان دووپات لەوە دەكەنەوە كە مۆبایلەكە لە ساڵی 2019 دەكەوێتە بازاڕەكانەوە.

سەرچاوە/RT.


وشە - باز ئه‌حمه‌د