هه‌موو بووك و زاوایه‌ك حه‌ز ده‌كه‌ن وێنه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان نموونه‌یی و جوان ده‌رچێت، بۆ ده‌سكه‌وتنی ئه‌و وێنه سهرنجڕاكێشانهش، پێویسته ئاگاداری چه‌ند هه‌نگاوێكی گرنگ بیت.
ماڵپه‌ڕی "
سه‌یده‌تی" به‌م چه‌ند هه‌نگاوه، یارمه‌تی بووك و زاواكان ده‌دات، ببنه خاوه‌نی وێنه‌ی سه‌رنجڕاكێش له ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یاندا:
_ با ئاگات له خۆت نه‌بێت.
وێنه‌كان به جۆرێك بگره كه بزانیت پێشتر چۆن جوان ده‌ركه‌وتوویت، واته به‌و شێوه‌یه بوه‌سته له وێنه‌كه‌تدا كه هه‌ست ده‌كه‌یت خۆت و زۆربه‌ی خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه تۆیان پێ جوانه، جوانترین وێنه‌ی هاوسهرگیرییهكانیش ئه‌وانه بوون كه ئاگایان له خۆیان نه‌بووه و ته‌ماشای لایه‌كی تری كامێرایان كردووه.
_ كامێراكه فه‌رامۆش بكه‌ن.
باشتره له‌و كاتانه‌دا باسی ڕووداوێكی خۆشی نێوانتان بكه‌ن، یان بیر له یه‌كه‌م كاتی یه‌كتر ناسینتان بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پیكهنینێكی سروشتی له وێنهكهتاندا ده‌ركه‌وێت، له‌و كاتانه‌شدا ته‌ماشای یاكتری بكه‌ن زۆر گونجاوتر ده‌بێت.
_ ئاگادار به چاوت سوور نه‌بووبێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی چاوت ئاوی لێ نه‌یه‌ته خوار و سوور نه‌بێته‌وه، خۆت له سه‌رنجدانی فلاشی كامێراكه به دوور بگره، به فۆتۆگرافهرهكه بڵێ كه تا سێت بۆ بژمێرێت، با له چركه‌ی كۆتادا ته‌ماشای كامێرا بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی چاوت ماندوو نه‌بێت.
_ وێنه‌ی یه‌كتر بگرن.
بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌تان یادگارییه‌كی جوان تۆمار بكات، كامێرا له فۆتۆگرافه‌ر وه‌رگرن و وێنه بۆ یه‌كتر بگرن، بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش وێنه‌ی سێڵفی مۆبایل شتێكی سه‌رنجڕاكێشه و به نوێی ده‌مێنێته‌وه.