له ههڵمهتێكدا، داعش پلانیان دانابوو ئەمشەو له ڕۆژئاوای كهركووك، ھێرش بكهنه سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام تۆپخانەکانی ھێزی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بۆردوومانیان کردن و لهناو چوون.
رێباز شەریفی فەرماندەی ھێزەکانی زاگرۆسی پارتیی ئازادی کوردستان لە میحوەری رۆژئاوای کەرکوک بە "وشە"ی راگەیاند: لە گوندی "مزێریە" و دەوروبەری لە رۆژئاوای کەرکووک، تیرۆرستانی داعش خۆیان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی ئەمشەو ھێرشی بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە بکەن، بەڵام تۆپخانەکانی میحوەری کەرکووک بە ھاوەن و ھاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، بۆردوومانیان کردن، بەو ھۆیەوە 38 تیرۆرستی داعش کوژران.
زیاتر گوتی، تیرۆرستانی داعش ماوەی مانگێکە لەچەند رێگەیەکەوە دێن ناوچەکە بۆ جێ بەجێکردنی ئەوپلانە بۆ ئەوەی ئەوھێرشە ئەنجامبدەن کە لە رێگەی تراکتۆر، تانکی ئاویان لێ کردبووەوه و وەک ژووریان لێ كردبوو، پێی دەھاتن و جگە لەوەش بە ماتۆرسیکل و ئۆتۆمبێل، لە ناو خەڵکی سڤیلهوه خەریکی ھێنانی ھێز بوون بۆ ناوچەکە، بەڵام دوای وەرگرتنی زانیاری ورد کە نیازیان ھەیە ھێرشەکە بکەن، بە بڕیاری "دکتور کەمال کەرکوکی" بەرپرسی میحوەرهكه و ژووری ئۆپراسیۆنەکان و ھاتنی فڕۆکە جەنگییەکان توانرا ئەو تیرۆرستانە لەناو ببەن و پلانەکەیان شکست پێ بێنن.
ههولێر/ بڵند ئیبراھیم