پێشانگه‌یه‌كی نوێ بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له ئامێدی كرایه‌وه كه زیاتر له سێ هه‌زار كتێبی جۆراوجۆری له خۆ گرتووه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، پێشانگه‌یه‌كی كتێب له شارۆكه‌ی ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك كرایه‌وه، تێیدا زیادتر له سێ هه‌زار ناونیشانی جیاوازی كتێب پێشكه‌ش كراون، و بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، خوێنه‌رانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه به جۆش و خرۆشێكی زۆره‌وه ده‌ستیان به سه‌ردانیكردنی كردووه.
"سه‌فه‌ر رێكانی" به‌ڕێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی ژین‌دا به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌م پێشانگه‌یه له‌ژێر چاودێری قایمقامی شارۆكه‌ی ئامێدی و گرووپی ژین‌دا، به هاوكاری په‌یمانگای ته‌كنیكی ئامێدی كراوه‌ته‌وه كه زیاتر له سێ هه‌زار ناونیشانی كتێبی جیاوازی به‌خۆیه‌وه گرتووه.
پێشانگه‌كه بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، داشكاندن بو سه‌رجه‌م كتێبه‌كان دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خزمه‌ت به خوێنه‌ر و خوێندكارانی ئه‌و ناوچه‌یه بكرێت.
وشه/ ئامێدی_نه‌وزاد هلۆری.