ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، كه هه‌ردوو باڵی حزبه‌كه‌ی له جێی خۆیانن و تا ئێسته هیچ به‌ره‌وپێشچونێك له نێوانیان ڕووی نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له نێوان باڵه‌كانى یه‌كێتی ڕووى نه‌داوه، ئه‌گه‌رچی له ناوخۆشدا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام بۆ لێك نزیكبوونه‌وه‌ى ئه‌و دوو باڵه.
زیاتر گوتی: تا ئێسته هیچ به‌ره‌و پێشچوونێك نییه، له هه‌مانكاتیشدا بارودۆخه‌كه له‌وه‌ى كه سه‌ره‌تا ڕووی دا هیچ گرژى به خۆیه‌وه نه‌بینووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش كه ئومێد به‌خشه نه‌چووه به‌ره‌و پێش.
پێش مانگێك، باڵی "زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی" كه له‌لایه‌ن باڵه‌كه‌ی تره‌وه به "قۆرخكار" ناوده‌برێن، بێ وه‌رگرتنی ڕای جێگرانی سكرتێری گشتی و به‌رپرسانی باڵی "ناوه‌ندی بڕیار" كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیان ساز كرد و دواتریش كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به ناشه‌رعی له قه‌ڵه‌م به پشت به‌ستن به ماده‌ی 27 و 28ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له رۆژانی ڕابردووش شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری گوته‌بێژی ناوه‌ندی بڕیار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كه چاوه‌ڕیی موفاجه‌ئه‌ی ناوه‌ندی بڕیار بن، به‌ڵام تا ئێسته موفاجه‌ئه‌كه‌ی ناوه‌ندی بڕیار هیچ باس و خواسێكی نییه.
ڕۆژی یه‌كی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر، باڵی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی، "ناوەندی بڕیار"یان پێك هێنا، له راگه‌یه‌نراوێكدا ناوه‌ندی بڕیاریان به خاوه‌نی بڕیاری شه‌رعی یه‌كێتی زانی و باڵی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌دیان به ئه‌نجامدانی سه‌فقه‌ی ژێر به ژێر بۆ هه‌ڵوشینی سامانی خه‌ڵك و پاوانكاری یه‌كێتی و هه‌وڵدان بۆ بنه‌ماڵه‌كردنی حزبه‌كه تۆمه‌تبار كرد، رۆژی دواتر هه‌ینی دووی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر باڵی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د له ده‌باشان كۆبوونه‌وه و دواتر له راگه‌یه‌نراوێك له ژێر ناوی "زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی" خۆیان به خاوه‌نی بڕیاری شه‌رعی یه‌كێتی ناساند و داوای هه‌رچی زووه به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد، هاوكات له دوێنێوه شاندێكی پاسدارانی ئێران گه‌یشتوونه‌ته سلێمانی و هه‌وڵی نێوه‌ندگیری هه‌ردوو باڵه‌كه ده‌ده‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عەلی