فڕه‌نسا رایده‌گه‌یه‌نێ زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س داواى مافى په‌نابه‌رێتییان كردووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه رێژه‌ى ئه‌م داوایه %17 به‌رزبێته‌وه.
باسكال پریس به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ئۆفیسى پاراستنى په‌نابه‌ران و بێ ره‌گه‌زنامه‌كان، بۆ ئاژانسى فرانس پرێسى ئاشكراكردووه، له ساڵى رابردوودا زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س داواى مافى په‌نابه‌رێتییان له فڕه‌نسا كردووه، ئه‌مه‌ش ئاستێكى مێژوویییه، چونكه له ساڵى 1981 تا ئێسته ئه‌م ژماره زۆره تۆمار نه‌كراوه.
به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى په‌نابه‌ران له‌م وڵاته له كاتێكدایه كه حكوومه‌ت پڕۆژه یاسایه‌كى بۆ كۆچبه‌ران ئاماده‌كردووه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت مشتومڕى توندى له‌باره‌وه بكرێت.
به‌پێى ئه‌و داتایانه‌ى له‌لاى نووسینگه‌ى پاراستنى په‌نابه‌ران هه‌یه، خه‌ڵكى سێ وڵات زۆرترین داوایان پێشكه‌شى حكوومه‌تى فه‌ڕه‌نسا كردووه، ئه‌وانیش ئه‌لبانه‌كان و ئه‌فغانه‌كان و هایتییه‌كانن. خه‌ڵكى ئه‌لبانیا حه‌وت هه‌زار و640 داوایان پێشكه‌ش كردووه، دووه‌م ئه‌فغانه‌كان پێنج هه‌زار و 687 داوایان پێشكه‌شكردووه، خه‌ڵكى وڵاتى هایتی چوار هه‌زار و 934 داوایان پێشكه‌ش كردووه.
زیادبوونى رێژه‌ى په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران رۆژ له‌دواى رۆژ ده‌بێته كێشه‌یه‌ك بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا، به پێى دوایین ئامارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان زیاتر له 65 ملیۆن كه‌س ئێسته له‌سه‌ر ئه‌و خاكه ناژین كه له‌سه‌ری له‌دایكبوون.