ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه شتێك نییه به‌ناوى گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا، چونكه كورد خۆی به‌شێكه له ده‌ركردنی یاسا و بڕیاردان له عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به "وشه"ى گوت: نوێنه‌ر و وه‌زیره‌كانی كورد، ئه‌وانه‌ى به‌شدارن له پرۆسه‌ى ده‌ركردنى یاسا له به‌غدان و سه‌رۆك كۆمار خۆى له به‌غدایه، له‌به‌ر ئه‌وه شتێك نییه به‌ناوى گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌غدا.
زیاتر گوتی: پێویسته هه‌ندێ كێشه هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌ندێك كێشه‌ى گه‌وره كه ئێمه ناومان ناوه قه‌یرانى دارایى، وای كردووه حكوومه‌ت نه‌توانێت ئه‌ركه‌كانى خۆى جێبه‌جێ بكات و مووچه بداته هاووڵاتییان و خزمه‌تگوزارى پێویست ده‌ستبه‌ر بكات.
له باره‌ى هه‌ڵوێستى یه‌كێتى، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئاماژه‌ى دا، ئێمه به دواى ئه‌لته‌رناتیڤێكدا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌وه‌ى ئێستا له ئارادایه، پرۆژه‌یه‌كه به‌و هه‌لومه‌رجه‌ى ئێسته‌ى گه‌یاندین، ده‌مانه‌ویت چاره‌سه‌ر بدۆزینه‌وه كه بتوانین قه‌یرانى دارایى پێ چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
ڕاشی گه‌یاند، دوو ڕێگامان له به‌رده‌ستدایه، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه ئێسته له‌سه‌ر به‌رده‌وامین، كه بریتیه له‌وه‌ی حكوومه‌ت به‌رده‌وام بێت له سیاسه‌تى پشت به‌ستن به ده‌رهێنانى نه‌وت بۆ دابینكردنى دارایى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش به‌دانپێدانى وه‌زیرى سامانه سرووشتییه‌كان، شكستى هێناوه.
ڕێگه‌ی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كان له به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێك له باره‌ى نه‌وت، بۆ ئه‌وه‌ى ڕێژه‌ى له 17٪ی بودجه‌ى هه‌رێمی كوردستان له به‌شه بودجه‌ی عێراق وه‌ربگرین و قه‌یرانى دارایى چاره‌سه‌ر بكرێت.
لە رۆژانی ڕابردوو لە میانەی خۆپێشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە سلێمانی، ئارام شێخ محەمەد هەڵسووڕاوی گۆڕان و جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد، ئەگەر بەغدا و هەولێر نەگەنە رێككەوتن، ئێمە داوا دەكەین و هەوڵ دەدەین بەغدا بەشێوەی ڕاستەوخۆ بودجە و مووچە بۆ شاری سلێمانی بنێرێت، بەگوتەی چاودێرانیش ئەمە زیندووكردنەوەی فیدراڵیی پارێزگاكانە كە پێشتر هەوڵی بۆ دەدرا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لى