تۆڕی گەنجانی هاوتەمەن به هاوكاری (UNFPA)، بە پاڵپشتی نەتەوە یەكگرتووەكان، هەڵستان بە ئەنجامدانی چەند چالاکی و دانیشتنێک له شارى هەولێر بە زمانی كوردى بۆ گەنجانی شاره‌كه، لە دانیشتنەکەدا باسی (گه‌نج و سه‌ركردایه‌تی كردن) كرا.
ئه‌مه جگه له ئه‌نجام دانی چەند چالاکییه‌كی تری بەسوود، کە ئامانج لێیان ڕۆشنفکری کۆمەڵگە بوو.
خووله‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێگەیەنەری هاوتەمەنان (محه‌مه‌د سیروان - په‌یام محه‌مه‌د) پێشكه‌ش كرا، لە خووله‌كه‌دا نزیكه‌ی 34 گه‌نج سوود به‌خش بوون له‌و دانیشتنه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه، كه هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی ته‌نگژاویدایه و گه‌نجانی شاره‌كانی تری ئه‌و هه‌رێمه تێكه‌ڵی كاری سیاسی كراون و گه‌نجانی شاری هه‌ولێری پایته‌خت چاو نه‌ترس و بوێرانه چالاكییه گه‌نجانه‌كانیان بۆ هۆشیاركردنه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن.
ماوه‌یه‌كه گه‌نجانی شاری هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی چلاك له‌م دۆخه سه‌خته‌شدا خوولی وشیاركردنه‌وه‌ی گه‌نجانیان ده‌ست پێ كردووه، پێگه‌یه‌نه‌رانی گه‌نجان ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه بڵاوبوونه‌ته‌وه له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر و ده‌وربه‌ری، هه‌رجاره و به‌باتی ڕۆشنبیری گه‌نجان و وشیار ده‌كه‌نه‌وه، گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.