ئاواز دانه‌ری ناسراوی كورد "هه‌ڵكه‌وت زاهیر" له‌ناو سه‌یاره‌ی تایبه‌تی خۆی پارچه‌یه‌كی ڤیدیۆی له‌گه‌ڵ خانمێكی هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنانی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاوی كردووەته‌وه، بۆیه جێی سه‌رنجی ناوه‌نده هونه‌رییه‌كان و هه‌وادارانی.
له ڤیدیۆكه‌دا گۆرانی ده‌ڵێن پێكه‌وه، گۆرانی (حصب ئلی كان)ی گۆرانیبێژی بەناوبانگ "مەیادە حناوی" دەڵێنەوە، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌م شێوه‌یه گۆرانی بڵێت و ده‌ربكه‌وێت.
هه‌وادارانی له كۆمێنت بۆ هه‌ڵكه‌وت زاهیر یان نووسیوه: "ده‌نگت خۆشه و به‌شێویه‌كی ناوازه ده‌ركه‌وتووی".
حەسنا مەتەر، خاتوونە گۆرانیبێژێكی ناسراوی وڵاتی لبنانییە و تا ئێستە چەند بەرهەمێكی بۆ كوردستان و پێشمەرگە تۆمار كردووە، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته كلیپێكی نوێی بەناوی "پێشمەرگە" بڵاو كردەوە و دەنگدانەوەیەكی باشی لە میدیا ناوخۆ و جیهانییەكاندا هەبوو، تێكستی ئەو گۆرانییە شاعیری بەناوبانگی عێراقی (كەریم عێراقی) نووسیویەتی و هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر، بە‌یە‌کێک لە دیارترین موسیقار و خاوە‌نی زۆرترین گۆرانی لە مێژووی ھونە‌ری کوردستاندا دادە‌نرێت و یە‌کە‌مین کە‌سە توانبێتی گە‌نج وە‌ک ئەستێرە بناسێنی لە بواری ھونە‌ریدا. زۆرترین ئافرە‌تی ھونە‌رمە‌ندی ھێنایە ناو بواری گۆرانی گوتن لە کوردستاندا باشترین مۆسیقاری ساڵی ٢٠١٢ بوو لە ڕۆژھە‌لاتی ناوە‌ڕاست و یە‌کە‌مین مۆسیقارە توانی بە زمانی کوردی و عە‌ربی دوێت بکات و لە‌سە‌ر جە‌م کە‌نالچە عە‌ربیە‌کان پە‌خش بکرێت بۆ ھە‌ردوو ھونە‌رمە‌ند (لەیلا فە‌ریقی و عە‌لی حە‌جار).
ھە‌روە‌ھا توانی بۆ گە‌ورە‌ترین ھونە‌رمە‌ندی عە‌رە‌ب (مەیادە‌حناوی) گۆرانی دروست بکات لە‌سە‌ر کوردستان لە شیعری (محەمەدمە‌هدیجەواهیری)، زۆرتین قە‌سەی لە‌سە‌ر کراوە لە ڕژۆنامە‌کانی کوردستان و یە‌کە‌مین کە‌سیشە توانیوویە‌تی بە‌رھە‌می ھونە‌رمە‌ندی کورد لە کە‌ناڵی (ڕۆتانا) داببە‌زێنی لە‌گە‌ڵ دیارترن موسیقاری عە‌رە‌ب کاری کردووە (یەحیا موجی) ھە‌روە‌ھا لە‌گە‌ڵ دیاترین دە‌رھێنە‌ری عە‌رە‌ب کاری کردووە (فادی حە‌داد) لە‌گە‌ڵ باشترین گروپە‌کانی (مەسڕ و تورکیا و ئێران و ئە‌لمانیاو سوید، ھە‌نگاریا) کاری تۆمارکردنی موزیکی کردووە بە باشترین و ناودارترین ئاوازدانە‌ر داژمێردرێت لە کوردستاندا.