ئەمڕۆ دووشەم هەشتی کانوونی دووەمی ساڵی ٢١٠٨ی زاینی، یادی ٩٥ ساڵەی لە دایک بوونی دڵزاری شاعیر کرایەوە.
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعی كوردستان، لە بارەی سەردانەکەیان بۆ لای مامۆستا "ئەحمەد دڵزار"ی شاعیر بە "وشە"ی ڕاگەیاند: "یادی ٩٥ساڵەی لە دایك بوونی شاعیری گەل و نیشتمان "ئەحمەد دلزار"مان لەگەڵ چەند کەسایەتییەکی کوردستان پیرۆز كرد".
هندرێن زیاتر گوتی: "بەبۆنەی هاتنی ساڵیادی ٩٥ ساڵەی لە دایكوونی شاعیری گەل و نیشتمان ئەحمەد دلزار، شاندێ سەردانی شاعیرمان کرد و چەپكە گولی پیرۆزبایی و خۆشەویستیمان پێشكەش كرد و هیوای تەمن دریژی و تەندروستی باشمان بۆی خواست".
دووپاتی کردەوە: "ئەحمەد دلزار ، شاعیری نیشتمانی و چینایەتی گەلی كوردستان، یەكێكە لە مۆمە هەره پرشنگدارەكانی بواری شیعر و ئەدەبی كوردی، كە خاوەن خەرمانێكی گەورەی بەرهەمی شیعر و نووسینە. ئەم زاتە هیی هەموومانە و تەنیا لایەنێک خاوەنی نییە."
دڵزار ناوی ته‌واوی "ئه‌حمه‌د كوڕی مسته‌فا كوڕی محه‌مه‌د ئاغای حه‌وێزی"ـه، له هەشتی كانوونی دووه‌می ١٩٢٠ له شاری كۆیه له دایك بووه. له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا ماوه‌ی دوو ساڵێك له حوجره‌ی مزگه‌وت خوێندوویه‌تی و له ساڵی ١٩٢٩ چووه‌ته قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی، پاشان قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی و له‌ساڵی ١٩٤١ كۆتایی به‌م قۆناغه هێناوه و ده‌ستی له خۆیندن هه‌ڵگرتووه. له‌و كاته‌وه، كه ده‌ستی كردووه به شیعر ناسناوی (دڵزار)ی هه‌ڵبژاردووه و بووه به‌و ناوه‌ی پێی ده‌ناسرێته‌وه. له ساڵی ١٩٤٦ كاتێك دڵزار له كاتی خزمه‌تی سه‌ربازیدا بووه پێوه‌ندی به حزبی شیوعی عێراقه‌وه كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی عێراق ده‌ستگیر كرا. دڵزار بۆ جاری دووه‌م له ناوه‌ڕاستی ساڵی ١٩٤٨ ده‌ستگیر كراوه‌ته‌وه.
له دوای كوده‌تا فاشستییهكهی هەشتی شوباتی ١٩٦٣ چووه‌ته ناو رێزی شیوعییه چه‌كداره‌كان، كه بنكه‌یان له گوندی كلكه‌سماق بووە. پاشان له گوندی ئاوه‌گرد بووه له ناوچه‌ی كۆیه. دڵزار له ساڵی ١٩٤٠ ده‌ستی داوه‌ته شیعر و له هه‌موو بابه‌ته‌كانی هه‌بووه، ئه‌وانه‌ی له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا باو بوون، زۆربه‌ی مه‌به‌سته كۆن و نۆێیهكانی له ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته شیعرانه‌دا گونجاندووه. هه‌ردوو جۆره سەروای له‌م بابه‌ت شیعره‌دا به‌كارهێناوه، یه‌كێتیی سەرەوایە و جووت سەروایە (مه‌سنه‌وی). له شیعری میللی كێشی سیلابی خۆماڵیدا دڵزار ده‌وڵه‌مه‌نده، زۆربه‌ی كێشه‌كانی به‌كارهێناوه به‌تایبه‌ت ده و هه‌شت و حه‌وت بڕگه‌یی. لە سەروایشدا گه‌مه‌ی هونه‌ری زۆره. له‌م به‌شه‌دا شیعری یه‌كێتی سەروا ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها سەروا خۆماڵییه‌كانی و هیی تریشی به‌كارهێناوه.