بزانە كۆتینیو لەسەر سینگی چی نوسیوە؟

:: AM:10:15:09/01/2018 ‌

دوێنێ دووشەم یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی گرێبەستكردنی لەگەڵ فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی بۆ ماوەی 5 ساڵ بە بەهای 160 ملیۆن یۆرۆ راگەیاند.

بەر لە راگەیاندنی گرێبەستەكە، كۆتینیو پشكنینی پزیشكی لە یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامدابوو، بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەكیش لە كاتی پشكنینەكاندا سەرنجی هەوادارانی راكێشا بەتایبەتیش هەوادانی لە نیمچە دورگەی عەرەبی و ئاسیا.

لە وێنەكاندا دەردەكەون كۆتینیو لەسەر سینگی چەند وشەیەكی بە زمانی عەرەبی تاتۆ كردووە كە تێیدا نووسراوە "سوپاست دەكەم ببی بە هاوڕێم".

جێی باسە ئەمە یەكەمجار نییە لەسەر جەستەی ئەستێرەكانی تۆپی پێی جیهان تاتۆ بە زمانی عەرەبی دەبینرێ، پێشتریش زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سوێدی و سێرجیۆ بۆسكێتسی ئەستێرەی بەرشەلۆنە و سیسك فابریگاسی ئەستێرەی چێڵسی و چەند یاریزانێكی هەمان شتیان كردبوو.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م