داواكاری گشتیی داوای لێپرسینه‌وه له سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌كانی پێشووی هه‌رێم ده‌كات
دادوه‌ر دڵشاد فائیز عه‌بدوڵا گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تیى داواكارى گشتیی هه‌رێمى كوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه"، ئاماژه به‌وه ده‌كات، بڕینى مووچه ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه خانه‌نشینى پله باڵان و ڕۆژێك له ڕۆژان پۆسته‌كانیان نه‌بینیوه و ژماره‌یان نزیكه‌ى 500 كه‌س ده‌بێت.
فائیز ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌ندێك له سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌كانى پێشوو هۆى سه‌ره‌كى بوون بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر خانه‌نشینی نایاسایى و له‌باره‌ى سكاڵای سه‌ر مافى گشتیش ده‌ڵێ، "له ماوه‌ى ساڵێكدا 15 هه‌زار كه‌یسى زیاده‌ڕۆیى شاره‌وانى دراوه‌ته دادگاكان، به‌ڵام سزاى زیاده‌ڕۆیی له‌گه‌ڵ سزاى دزینى موزهخهیهك زۆر جیاوازى نییه".
• ئێسته پڕۆژه‌یه‌ك له‌باره‌ى خانه‌نشینى نایاسایى له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه، ئێوه وه‌ك داواكارى گشتیی به‌شێكن له‌و پڕۆژه‌یه، به وردى ناوه‌ڕۆكى پڕۆژه‌كه چییه؟
پڕۆژه‌كه له نێوان داواكارى گشتی و ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ئاماده كراوه و ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كراوه، هه‌رچه‌نده ده‌بوو ئه‌و پڕۆژه‌یه پێش كۆتاى ساڵى 2017 په‌سه‌ند بكرێ له په‌رله‌مان. پڕۆژه‌كه تایبه‌ته به‌و خانه‌نشینییه نایاسایییانهى له كوردستان هه‌یه له‌گه‌ڵ پله تایبه‌ته‌كان كه به‌پێى پڕۆژه‌كه، ئه‌گه‌ر پله تایبه‌ته‌كان مووچه‌كانیان شایسته بێ، ئه‌وه به‌پێى رێنوێنى بۆیان خه‌رج ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شایسته‌ى ئه‌و مووچه‌یه نه‌بن و بۆیان زیاد كرابێت به‌شێوه‌ی نایاسایى، ئه‌وه مووچه‌كانیان دێته بڕین.
• له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا بابه‌تى ناشایستهیى مووچه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه، به دیاریكراوى مه‌به‌ستتان له‌وه چییه؟
له‌ناو پڕۆژه‌كه‌دا باسى ئه‌وه كراوه كه ئه‌وه‌ى مووچه‌كه‌ى ناشایسته بێ، دێته بڕین. مه‌به‌ست له مووچه‌ى ناشایسته ئه‌وه‌یه هه‌ندێك كه‌س پله‌ى تایبه‌تیان له‌سه‌ر حیساباتى شتى تر دراوه‌تێ و كراون به به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی یان به پله‌ى وه‌زیر خانه‌نشین كراون، پڕۆژه‌كه ئه‌وانه‌یش ده‌گرێته‌وه كه خانه‌نشینى پله باڵان و ڕۆژێك له ڕۆژان پۆسته‌كانیان نه‌بینیوه و ژماره‌یان نزیكه‌ى 500 كه‌س ده‌بێت.
• تا ئێسته به ڕوونى مووچه‌ى ئه‌وانه ئاشكرا نه‌كراوه كه خانه‌نشینى نایاسایین، ئێوه وه‌ك داواكارى گشتیی مووچه‌كانیان ده‌زانن چه‌نده؟
به‌ڵێ، مووچه‌ی ئه‌وانه‌ى خانه‌نشینى نایاسایین كه ژماره‌كه‌یان 500 كه‌س ده‌بێ، پێنج ملیۆن و شه‌ش ملیۆن دینارى تێدایه و هه‌ندێكیشیان له‌و بڕه كه‌متر وه‌رده‌گرن، به‌ڵام پڕۆژه‌كه ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه بهشایستهیى خۆیان خانه‌نشینى پله‌باڵا وه‌رده‌گرن، ته‌نیا ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌كانیان هه‌بێ كه تا ئێسته ئه‌وه ڕوون نییه و ڕه‌نگه تا ته‌واوبوونی ئه‌و پڕۆژه‌ى تایبه‌ته به خانه‌نشینى نایاسایى، كار له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كرێت.
• بێگومان ئه‌وانه‌ى پێیان ده‌گوترێ خانه‌نشینى نایاسایى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌كانى پێشوو بڕیاریان بۆ دراوه، ئه‌ى ڕێوشوێن به‌رانبه‌ر ئه‌وان ناگیرێته به‌ر؟
به‌ڵێ، ئه‌وانه‌ى خانه‌نیشى نایاسایین له‌لایه‌ن سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌كانى پێشوو بڕیاریان بۆ دراوه، بۆیه پێویسته له‌ناو یاساكه‌دا كێشه‌ى ئه‌وه‌یش یه‌كلا بكرێته‌وه و پێویسته سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌كانى پێشوو رێوشوێنیان له‌گه‌ڵدا بگیرێته به‌ر له‌سه‌ر ئه‌و كاره و داواكارى گشتیی بۆ ئه‌و بابه‌ته له گفتوگۆدایه، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ ئه‌وه بووه كار له‌سه‌ر پرسى نه‌هێشتنى خانه‌نشینى نایاسایى بكرێت، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وانه‌ى بڕیارى خانه‌نیشى نایاسایی‌یان ده‌ركردووه پێویسته رێوشوێن له به‌رانبه‌ریان بگیرێته‌به‌ر.
• ده‌گوترێ پێشتر له كوردستان دوو ئیداره‌یى هه‌بووه و زۆر له‌و خانهنشینانهیش هى ئهوكاتهن، ئه‌وه راسته؟
به‌ڵێ، هه‌ندێك له سه‌رۆكى حكوومه‌ته‌كانى پێشوو هۆى سه‌ره‌كى بوون بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر خانه‌نشینى نایاسایى و به‌پێى پڕۆژه‌كه ده‌بێ رێوشوێن بگیرێته به‌ر، به‌ڵام پێویسته سه‌رجه‌م داوده‌زگاكانى هه‌رێمى كوردستان چاودێرى وردى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه بكه‌ن و هه‌ر لایه‌نێكیش جێبه‌جێى نه‌كات، ئه‌وه رێوشوێنى به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
• ده‌مه‌وێ پرسیار له‌سه‌ر لیژنه‌ى مافى گشتیی بكه‌م، ئایا كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه به‌رده‌وامه؟
به‌ڵێ، لیژنه‌ى مافى گشتى پێنج ئه‌ندامن و سه‌رپه‌رشتى رێوشوێنه یاسایییه‌كان له‌سه‌ر مافى گشتیی له دادگاكان ده‌كه‌ین و هه‌ر زانیارییه‌ك هه‌بێت پێوه‌ندى به مافى گشتییه‌وه هه‌بێ، ئه‌وه به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ین، ئێسته سكاڵا له‌سه‌ر زۆرینه‌ى سێكته‌ره‌كان له مافى گشتیی هه‌یه و زیاده‌ڕۆیى و شاره‌وانییه‌كان زۆرترین سكاڵایان له‌سه‌ره و له ماوه‌ى ساڵێكدا نزیكه‌ى 15 هه‌زار كه‌یسى زیاده‌ڕۆیى شاره‌وانى دراوه‌ته دادگاكان و هه‌مووى رێوشوێنى یاسایى به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته به‌ر، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك كه‌یسى زیاده‌ڕۆیى خه‌ڵكى به‌رپرس له پشتییه‌وه‌ن، به‌ڵام دادگا و وه‌زاره‌تى ناوخۆ یه‌كلاى ده‌كاته‌وه.
• زانیارى هه‌یه كه كه‌رتى ته‌ندروستى سكاڵاى زۆرى لاى لیژنه‌كه‌تان له‌سه‌ره، وردهكاریى كه‌یسه‌كان چییه؟
ڕاسته، كه‌رتى ته‌ندروستى سكاڵاى له‌سه‌ر هه‌یه و به‌شێكى زۆریشى پێوه‌ندى به هه‌ڵه‌ى پزیشكییه‌وه هه‌یه سكاڵا له دژى نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیش تۆمار كراوه، به‌شێوه‌یه‌كى گشتیی 200 كه‌یس لاى مافى گشتیی له داواكارى گشتیی هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
• باسى داگیركردنى هه‌ندێك له زه‌ویى وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێ، ئه‌وه ڕاسته؟
به‌ڵێ، زۆربه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زه‌وییه‌كانیان داگیر كراوه، واته ئه‌و زه‌وییانه‌ى بۆ وه‌زاره‌ته‌كان دیارى كراون له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، ئێسته له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داگیر كراون، چونكه به‌شى یاسایى وه‌زاره‌ته‌كان به‌دواداچوونیان بۆ نه‌كردووه و كه‌مته‌رخه‌مییان كردووه، بۆیه پێویسته ئه‌و پرسه بخرێته به‌رباس و یه‌كلا بكرێته‌وه، داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مانى كوردستان به یاسایه‌ك سزاى سه‌ر سه‌رپێچى زیاده‌ڕۆیى توندتر بكات، چونكه ئێسته سزاى زیاده‌ڕۆیى بۆ سه‌ر موڵكى گشتی ئه‌گه‌ر زه‌وییه‌كه نرخه‌كه‌ى له سه‌رووى 60 هه‌زار دۆلار بێ، له‌گه‌ڵ سزای كه‌سێك كه موزهخهیهكی ئاوی ماڵانی دزیبێت زۆر جیاوازى نییه.
• ئومێدتان هه‌یه له‌مساڵدا چاكسازى ڕژد له هه‌رێمى كوردستان بكرێت؟
به‌ڵێ ئه‌مساڵ چاكسازى ڕژد له هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كرێت، چونكه ئه‌نجامدانى چاكسازییه ئێسته له كوردستان بووه‌ته پێویستییه‌ك به‌بێ دواخستن و به‌رهه‌مى چاكسازییه‌كانیش له‌مساڵدا ده‌بینین.