ده‌رهێنه‌رێكی لبنانی كه له‌و وڵاته‌دا به باوكی سینه‌مای لبنانی و مامۆستایه‌كی گه‌وره ده‌ناسرێته‌وه، دوای 60 ساڵ له پێشاندانی فیلمێكی دیكیۆمێتاریی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره له فێستیڤاڵی "كان"دا، ئێسته له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا خه‌ڵات ده‌كرێت.
"جۆرج نه‌سر" ناوی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره گه‌وره‌یه‌ی لبنانه كه له ساڵی 1927 له ته‌رابلوسی باكوری ئه‌و وڵاته له دایك بووه. له ساڵی 1957 فیلمی "الى این؟"ی به‌رهه‌م هێناوه و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌شداریی له فێستیڤاڵی "كان" له فڕه‌نسادا كردووه، له‌وێش به باشترین فیلم هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له دوای 60 ساڵ له پێشاندانی له‌و فێستیڤاڵه جیهانییه، هه‌مان فیلم له سینه‌مای "مترۆبولیس ئه‌مپێر سۆفیل" له به‌یرووتی پایه‌ته‌خت هاتووه‌ته پێشاندان كه بڕیاره تا 10ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت له پێشاندان. له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ئه‌بوت برۆدكشنه‌ر" بۆ به‌رهه‌مهێنانی سینه‌مایی دووباره ده‌كرێته‌وه و ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ریش خه‌ڵات ده‌كرێ.
جۆرج نه‌سر كه ئێسته ته‌مه‌نی 90 ساڵی تێپه‌ڕ كردووه، به باوكی شه‌رعیی سینه‌مای لبنانی دێته ناسین. له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ران ئه‌نتوان واكد و به‌دیع موسعید فیلمێكی دیكیۆمینتاری به‌ناوی "نه‌سر" هاتووه‌ته به‌رهه‌م كه باس له ژیانی ئه‌و ده‌رهێنه‌ره گه‌وره‌یه‌ی لبنان ده‌كات كه پێیان وایه ئه‌و پیشه‌سازیی سینه‌مایی له لبناندا دروست كردووه.