دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌نگه‌ر كه‌مال له‌گه‌ڵ ئه‌فسوون بڵاوی كرده‌وه، ئه‌فسوونیش ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك وێنه و ڤیدیۆی دوێنێ شه‌وی كرد.
"سه‌نگه‌ر كه‌مال" گۆرانیبێژی میلی كورد، دوێنێ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ "جه‌ره‌ن مۆرای" ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی توركی ناسراو به "ئه‌فسوون ئه‌تاهان"ی درامای "ئه‌و ژیانه هی منه" بڵاو كرده‌وه، به ماوه‌یه‌كی كورتیش ئه‌م وێنه‌یه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگی دایه‌وه و له ناو كورددا به شتێكی سه‌رنجڕاكێش دانرا و بووه جێی پرسیار بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده كورده، كه ئاخۆ چۆن ئه‌فسوونی بینیوه و له كوێ ئه‌و وێنه‌یه‌یان گرتووه.
دواتر ئه‌فسوون چه‌ند وێنه‌یه‌كی تری به هه‌مان جلوبه‌رگه‌وە لەگەڵ هاوڕێكانی له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه ئه‌و وێنانه‌ی هی دوێنێ شه‌ون، وه‌ك له وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، له ئاهه‌نگێكی ساده‌ی شه‌وانی توركیا ده‌چێت، کە هونه‌رمه‌نده كورده‌كه‌ش تێیدا ئاماده بووه، به‌ڵام ئه‌فسوون هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌و وێنه‌یه‌ی خۆی و سه‌نگه‌ر كه‌مال نه‌كردووه.
ئه‌كته‌ری لاو ''ceren moray'' ئه‌كته‌رێكی لێهاتووی باكوری كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می فیلم و درامای سه‌ركه‌وتووه، له پێنجی حوزه‌یرانی 1985 له شاری دیاربه‌كری باكوری كوردستان له دایك بووه، خۆی چه‌ند جارێك له دیمانه‌كانیدا ئاماژه‌ی به كوردبوونی خۆی كردووه و شانازی پێوه ده‌كات.