بە ڤیدیۆ.. هاووڵاتییەك لە ڕێی ئەو سۆپایەوە دەیەوێ‌ كەمترین دار بەكار بێنێت

:: AM:11:52:09/01/2018 ‌
هاووڵاتییەكی كۆمەڵگەی "سیریێ" سەر بە شارەدێی شێلادزێ لە سنووری شارۆكەی ئامێدی، سیستەمی كارەبا لەسەر سوپای دار دروست دەكات و بە یەك سوپای دار خانوویەكی دوو قات گەرم دەكات.

كازم عەگید كوڕی ئەو كەسەی كە داهێنانەكەی ئەنجام داوە بە "وشە"ی راگەیاند، بەهۆی دروستكردنی سۆپایەك، ئێستە تەواوی خانووەكە گەرم دەكەین و سوودی بۆ وەرزی زستان هەیە بە جۆرێك دار دەكەینە سوپای نهۆمی خوارەوەی خانووەكە و سێ شوێن گەرم دەبێت.

زیاتر گوتی، سۆپایەك لە خوارەوە دانراوە و سۆپایەكی تر لە قاتی دووەم و لە رێگی بۆڕییەكەوە هەوای گەرم وەردەگیرێت و بڵاو دەبێتەوە.

بەپێی قسەی ئەو، سۆپای سەرەوە دەبێت بەبێ دەرگە بێت و هەندێك كونی ورد ورد لە تەنیشتی سۆپاكەوە بكرێت بۆ ئەوەی هەوا كێش بكات.

ڕوونی كردەوە كە مەبەست لەو داهێنانە سوودوەرگرتنە لە كەمترین دار و بەدەستهێنانی زۆرترین گەرمای بەهەدەردراوی سۆپای دار.

كۆمەڵگەی سیریێ نزیكەی شەش هەزار خێزان تێیدا نیشتەجێیە و لە ساڵی 1975 دروست كراوە و دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی شارۆكەی ئامێدی بە دووریی 50كم.


ئامێدی/ نەوزاد هلۆری
 






وشە - سه‌رخێڵ هاشم