زۆر خواردنەوەی ئاوی لیمۆ ئەم كاریگەریانە لەسەر جەستە دروست دەكات

:: PM:05:29:09/01/2018 ‌

لێكۆڵینەوەیەكی زانستی كە لە زانكۆیەكی ئەمەریكیدا ئەنجام دراوە ئاشكرای دەكات، كە خواردنەوەی ئاو لەگەڵ پارچەیەك لە لیمۆ، بە ڕێژەی 100% بەكتریای زیان بەخش بۆ جەستە دەگوازێتەوە ئەگەر بەڕێژەیەكی زۆر بیخۆیەوە.
 
بەپێی ھەواڵێكی ماڵپەڕی "livestrong" كە باس لە زیانەكانی زۆر خواردنەوەی ئاوی لیمۆ دەكات و دەڵێت، لە لێكۆڵینەوەیەكی زانستیدا، كە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، زۆر خواردنەوەی ئاوی لیمۆ، بە شێوەیەكی زۆر بەكتریای زیانبەخش بۆ ڕیخۆڵە دەگوازێتەوە، جا چ پارچە لیمۆیەكە لەناو كوپ بێت یان ئاوی لیمۆكەی لەناودا بوو، بەڵام پارچە لیمۆی وشكراوە بە ڕێژەی 30% ئەم بەكتریایە دەگوازێتەوە.
 
لە لێكۆڵینەوەیەكی ئەمەریكیدا ئاماژە بەوە دەكات، لە نێوان 21 گیراوەی میوە، كە بە میوە جۆراوجۆرەكان ڕازابووەوە، دەركەوتووە، میوەی لیمۆ بە ڕێژەی 70% بە بەكتریا پیس بووە، كە زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ ھەیە، ئەگەر ئاوەكەی بخۆیەوە بەشێوەیەكی زۆر چونكە زیانی هەیە بۆ گەدە و گەدەت دەسووتێنێت.
 
ئەگەر لە ڕۆژێكدا سێ بۆ چوار پەرداخ لە ئاوی لیمۆ بخۆیتەوە دەبێتە هۆی دروستكردی ژەهر بۆ جەستە و زیان گەیاندن بە ئەندامەكانی هەرس، هەروەها ئەم ئاوی لیمۆیە ڕێژەی ترشیەتی گەدە زیاد دەكات و PH ی جەستە بەرز دەكاتەوە.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان