بە هاوكاری سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و ژووری بازرگانی شاری سلێمانی، كتێبێكی تایبەت بە مێژوو و شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی بۆیهكهم جار وهشان كرا.
ئەحمەد ئابڵاخی نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە پێگهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبووك نووسیویهتی: "لە جیهاندا دەلیل هەیە كە تایبەتە بە ناو ناونیشانی شوێنە گشتییەكان و پێشكەش بە گەشتیاران دەكرێت، بەڵام لە كوردستان هیچ شتێكی لەو بابەتە بوونی نەبوو، هەربۆیە لەگەڵ سەرۆكی شارەوانی شاری سلێمانی بیر لە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیەكرایەوە، كتێبەكە باس لە مێژووی شاری سلێمانی و شارستانیەتی شارەكە دەكات، سەرجەم ناو، ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆنی شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی تیادا تۆماركراوە، ناوی مزگەوت و نەخۆشخانە و دەرمانخانە و لە باخچەی ساوایان تا زانكۆكان ئاماژەی پێكراوە، ئەم كتێبە لە دووتوێی 750 لاپەڕەی قەبارە گەورە پێكهاتووە، ئێسته، كار بۆ ئەوە دەكەین، كە بە زمانەكانی عەرەبی و كوردی چاپی بكەین و بەشێوەی ئەلكترۆنی لەڕێگای ئەپلیكەیشنی مۆبایل و كۆمپانیایی مایكرۆسۆفتەوە بڵاوی بكهینەوه.
له كۆتایدا نووسیویهتی: "كەمی بودجە و نەبوونی سپۆنسەر گرفتێكی گەورەیە بۆ ئەم پڕۆژەیە، تائێستەنزیكەی60هەزار دۆلار تێچووی ئەم پڕۆژەیەبووە و تەنیا لەڕێگای فرۆشی كتێبەكانەوە خەڵكی دەتوانن پاڵپشتیمان بكەن".
سلێمانی، شارێکی باشووری کوردستانە، لە کوردیدا، سولەیمانی و سولەیمانیەشی پێ گوتراوە و لە ئینگلیزیدا بە Sulaymaniyah و Slemani دەنووسرێت.
ئیبراھیم پاشای بابان لە ساڵی 1784 دا شاری سلێمانیی دامەزراندووە و پایتەختی میرنشینەکەی لە قەڵاچوالانەوە گواستووەتەوە بۆ سلێمانی.
کتێب یان پەرتووک، ناوێکە بەکاردێت بۆ یەکێک لە پیرۆزترین کاڵاکانی مێژووی ھەموو مرۆڤایەتی، کە خزمەتێکی یەکجار گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە لە ھەموو بوارەکانی ژیان و گوزەرانیدا و بەردەوامیشە لەم خزمەت، کتێب تاقە شتە کە ھەموو مرۆڤایەتی بە جیاوازی بیروباوەڕ و ئایین و ڕەگەزیانەوە بە پیرۆزی دەزانن و ھیچ کەسێک نییە لەم جیھانە پان و بەرینەدا دژی کتێب بێت بەڵام وەک کاڵا نەک وەک ناوەڕۆک، چونکە ناوەڕۆکی کتێب ھەموو جارێک بە دڵی خوێنەر نابێت و جاری وایش ھەیە وا لە خوێنەر دەکات، کە نەک ھەر بەدڵی نەبێت بەڵکوو دژیشی بوەستێت.