پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراك ئامۆژگاریمان دەكەن بە خواردنی سەوزەی تەماتە، چونكە ئەم جۆرە سەوزەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكان و مادە ڕیشاڵییە بە سوودەكان، كە جەستە دەپارێزن لە چەندان جۆر نەخۆشی.
بەپێی ھەواڵێك كە لە ماڵپەڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی سەوزەی تەمەتە دەكات دەڵێت، نھێنی بەكارھێنانی ڕووەكی تەماتە بۆ چارەسەركردنی شێرپەنجەی پێست، دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئەو ڕەنگە سوورەی لە پێكھاتەكەیدایە، وا دەكات پارێزگاری لە پێست بكات لە بەركەوتنی تیشكی سەروو بنەوشەیی كە ئەم تیشكە زیانی هەیە بۆ ئەوەی كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی پێستت دەكات.
لە چەندان لێكۆڵینەوەی نوێیدا، كە ئاماژە بەوە كراوە خواردنی یەك دانە تەماتە لە ڕۆژێكدا زۆر بەسوودە چونكە پێكھاتەكەی دەتوانێت جەستە لەو تیشكە زیانبەخشە بپارێزێت، كە دەبێتە ھۆی پەیدابوونی شێرپەنجەی پێست و نەخۆشییەكانی پێست.
جگە لەوەی لە نەخۆشی شێرپەنجەی پێست دەتپارێزێت خواردنی تەماتە چەندان سوودی تری هەیە بۆ جەستە، وەك نەخۆشی لاوازی بەرگری جەستە، زاناكان لەم بوارەوە دەڵێن خواردنی تەماتەیەك بەشێوەی ڕۆژانە بەرگری جەستە بەهێز دەكەن، چونكە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسانەكان و ڤیتامین E كە ئەم سیستەمی بەرگرییە بەهێز دەكات و ناهێڵێت مادەی بێگانە بێنە ناو جەستەوە.