كۆمپانیای هواوی مۆبایلێكی تر بەرهەم دێنێت

:: PM:08:05:09/01/2018 ‌

كۆمپانیای هواوی سەرقاڵی بەرهەمهێنانی جۆرێكی نوێی مۆبایلە بە ناوی P20 دەبێتە نوێترین بەرهەمی و وا بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بیخاتە بازاڕەكانی دنیاوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی زانست و تەكنەلۆجی "firstpost" كە تیدا بڵاو كراوەتەوە و ئاماژەی بە نوێترین مۆبایل دەكات لە جۆری هواوی بە ناوی P20كە وا بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا بیخاتە بازاڕەكانی دنیاوە، هەروەها وەك كۆمپانیای هواوی ڕوونی كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، كە لە ساڵی 2018 دا دەست بە فرۆشتنی ئەم مۆبایلە دەكەن.

لەو هەواڵەدا ئەوەیش ئاشكرا كراوە ئەم جۆرە نوێیەی مۆبایلی هواوی سێ كامێرای هەیە، دوو كامێرای 18 مێگا پێكسڵی لە بەشی پشتەوە و یەك كامێرای لە پێشەوە بۆ دانراوە، كە روونییەكەی دەگاتە نۆ مێگا پێكسڵ، لەگەڵ سانسۆری پەنجە مۆر بۆ كردنەوەی خێرای مۆبایل. 

لەگەڵ ئەوەیشدا ئەم كۆمپانیایە ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ڕامی ئەم مۆبایلە نوێیەی هواوی ڕامی شەش گێگا بایتە و توانای هەڵگتنی ناوخۆی 64 گێگا بایتی و 128 گێگا بایتی هەیە و خێرایەكی لە ڕادە بە دەریان بۆ ئەم مۆبایلە داناوە، لەگەڵ ئەوانەیشدا بە سیستەمی ئەندرۆید كار دەكات و ڕەنگەكانی سپی و ڕەش و ڕۆزگۆڵد و گۆڵدیش دروست دەكەن.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان