یەكێك لە ڕێگە بەسوودەكان بۆ كەمكردنەوەی كێشی جەستە خواردنی بەفرە، كە كاریگەریەكی ئەرێنی دەبێت لەسەر جەستە و سووتانی چەوری زیادە و كالۆری.
بەپێی هەواڵێك، كە لە ماڵپەڕی "
boldsky"دا بڵاو كراوەتەوە و باس لە سوودەكانی خواردنی بەفر دەكات بۆ كەمكردنەوەی كێش و دەڵێت، گرنگی خواردنی بەفر بۆ كەمكردنەوەی كێش بۆ چەند ھۆكارێك دەگەڕێتەوە و یەكێك لە گرینگترین هۆكارەكان سووتانی كالۆرییە، كە ئەمە كاریگەرییەكی باشی دەبێت لە كەمكردنەوەی كێش.
چەند كاریگەرییەكی بەسوود، كە خواردنی بەفر دەیبێ لەسەر جەستە:
سووتاندنی چەوری جەستە: كاتێك پارچەیەك بەفر دەخۆن، بڕێكی زۆر لە كالۆری جەستە دەسووتێت، كە سووتانی كالۆری یەكێكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی كەمبوونەوەی كێش، هەروەها خواردنەوەی یەك لیتر ئاوی بەفراو لە توانایدا ھەیە 160 كالۆری بسووتێنێت، كە ئەمە یەكسانە بە ئەنجام دانی ڕاھێنانی وەرزشی زۆر بۆ كەمكردنەوەی چەند كیلۆیەك لە كێشی جەستەت.
بەرزكردنەوەی تێكڕایی كرداری مێتابۆلیزم: لە كاتی خواردنی بەفر كرداری مێتابۆلیزمی جەستە خێرا دەبێت، بەمەیش وزەیەكی زۆر بە جەستە دەبەخشن لە ڕێگەی خێراكردنی كرداری ھەرسكردنی مادە خۆراكییەكان، لە ئەنجامدا ڕێگری لە زیادبوونی كێش دەكات و ناهێڵێت گۆشتی جەستەت شۆڕبێتەوە.