25 تەن جگەری قەدەغە دەستی بەسەردا گیرا

:: PM:09:41:09/01/2018 ‌

قایمقامیەتی هەولێر ئاشكرای دەكات هێزەكانی ئاسایشی هەولێر بەشی ئابووری توانیوویان 25 تەن جگەری ئێرانی قەدەغە كراو بگرن و لەناوی ببەن، هەروەها كۆگایەكی كەلوپەلی ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەردا گیراوە، كە بەشێوەیەكی نایاسایی ڕۆژی بەسەرچوونی كاڵاكانیان گۆڕیوە.

ئەمڕۆ سێشەم نۆی كانوونی دووەم، لە ڕاگەیەندراوێكی قایمقامی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هاتووە، لەلایەن بەشی ئابووری ئاسایشی هەولێر توانرا دەست بەسەر 25 تۆن جەرگی مریشكی ئێرانی قەدەغە كراو بگیرێت و لەناو ببرێت.

لە بەشێكی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، دەست بەسەر كۆگەیەكی گەورەی خۆراك و خواردەمەنی ماوە بەسەرچوو لە گەرەكی نەورۆز لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتی هەولێر بەڕێوە چوو.

بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" لەو كۆگاییانەی دەستی بەسەردا گیراوە دەستكاری ماوەی بەسەرچوونی كەلوپەلەكان خۆراك كراوە و لەلایەن قایمقامیەتی هەولێر دەستی بەسەردا گیراوە و كەلوپەلەكان لەناو براون.

لیژنەكانی قایمقامییەتی هەولێر ڕۆژانە بەردەوامن لە رێگریكردن لەو بازرگانانەی، كە هەوڵی هێنان و ساخكردنەوەی كەلوپەلی ماوە بەسرەچوو دەدەن و لە ماوەی ساڵی ڕابردوویش نزیكەی چەند سەت تەنێك دەستی بەسەردا گیراوە و لەناو براوان.









وشە - رامیار جەواد