خاتوونه گۆرانیبێژى ناسراوى كوردى هانى ئه‌مشه‌و به‌ده‌نگ و ستایله جیاوازه‌كه‌ى نوێترین گۆرانى بڵاو ده‌كاته‌وه و تێیدا گۆرانى بۆ ئازادى ده‌ڵێت.
هانى له‌باره‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ى رای گه‌یاند: "ئازادى" نوێترین به‌رهه‌مى گۆرانیمه، له میلۆدیى خۆمه و له تێكستى شاعیرى گه‌وره‌ى كورد هه‌ژاره، كارى موزیكى هونه‌رمه‌ند رۆزبێ موسڵیحه.
دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى خانمه گۆرانیبێژى ناوبراو په‌یامى خۆى به‌زمانى عه‌ره‌بی ده‌رباره‌ى ئازادى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئێمه له‌سه‌ر شهقامهكانداین له پێناو به‌دیهاتنی خه‌ونه‌كانمان و خه‌ون به داهاتوویه‌كی باشتر ده‌بینین و كاری بۆ ده‌كه‌ین. دواتریش داوای یه‌كڕیزی ده‌كات.
ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى هانى بۆ پشتگیریكردن له سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه كه وه‌ك میله‌تان مافى خۆیه‌تى بگات به‌ئازادى و ببێت به‌خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆی خۆى.
هانى به‌ده‌نگ و ستایله جیاوازه‌كه‌ى ناوبانگى ده‌ركردووه و خه‌ڵكه ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و دوا به‌رهه‌مى بڵاوكراوه‌ى گۆرانییه‌ك بوو به‌ناوى "میراج" به‌ماناى "سهراب".
وشه/ شاخه‌وان شێخانى