سیمیۆنی بەرگری لە یانەی ریال مەدرید دەكات

:: AM:10:08:10/01/2018 ‌

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە وەرزی ئەمساڵدا ئاستی وەك پێویست نییە بەتایبەتیش لە خولی ئیسپانیا و خولی پاڵەوانانی ئەوروپا ریزبەندی یەكەمی یانەكانی لەدەستداوە.

لەمبارەیەوە دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەچەند وشەیەك باسی لە ئەنجامە خراپەكانی یانەی ریال مەدرید كرد كە لە وەرزی ئەمساڵدا تووشی هاتووە.

سیمیۆنی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: بێگومان ریال مەدرید تا ئێستاش باشترین یانەیە لەسەر ئاستی جیهان.

زیاتر گوتی: پارساڵ یانەی ریال مەدرید نزیكەی هەموو دەستكەوت و ناسناوەكانی بردەوە، بێگومان تۆپی پێش پەیوەستە بە كاتەوە.

راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید هەروەها رایگەیاند: بۆ خۆم تا ئێستاش یانەی شاهانە لە ریزی یەكەمی یانەكانی جیهان دادەنێم، ئێمەی راهێنەرانیش دەبێت هەمیشە ئامادەبین بۆ كاتی خۆشی و سەركەوتنەكان و هەروەها بۆ كاتی ناخۆشی و ناڕەزاییەكانیش.

جێی باسە یانەی ریال مەدرید لە خولی ئیسپانیا دوای ئەنجامدانی 17 یاریی ئێستا بەكۆكردنەوەی 32 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی یانەكانی دێت، لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپاش لە قۆناغی كۆمەڵەكان بە دووەم خۆی گەیاندە قۆناغی 16 و لەم قۆناغەشدا رووبەڕووی یانەی پاریس سان جێرمانی فڕەنسی دەبێتەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م