هەڵبژاردەكانی مۆندیالی رووسیا كۆ دەبنەوە

:: AM:11:09:10/01/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ناودەوڵەتی (فیفا) ئاشكرای كرد، مانگی داهاتوو لەگەڵ نوێنەری سەرجەم هەڵبژاردە بەشدارەكانی مۆندیالی 2018ی رووسیا كۆبوونەوە ئەنجام دەدەن.

ماڵپەڕی (فیفا) بڵاوی كردەوە: لە رۆژانی 27 و 28ی شوباتی مانگی داهاتوو لە شاری سووچی رووسیا كۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەری هەر 32 هەڵبژاردەی مۆندیالی 2018 ئەنجام دەدەن.

كۆبوونەوەكە ئاساییە و پێش سەرجەم یارییەكانی مۆندیال ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردەكان رێنمایی و یاساكانی بەشداریكردنیان لە پاڵەوانیەتییەكە پێ بگات.

جێی باسە یارییەكانی مۆندیالی 2018 لە رۆژانی 14ی حوزەیران تا 15ی تەمووز لە 11 شاری شاری رووسیا ئەنجام دەدرێ.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م