بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ گریزمانیش دەكات
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیا تا ئێستاش پێداگیری لە گرێبەستكردن لەگەڵ ئەنتوان گریزمانی ئەستێرەی فڕەنسی و یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دەكاتەوە، هەرچەندە لەم هەفتەیەدا گرێبەستی لەگەڵ فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی ئیمزا كردووە.
رۆژنامەی (سەن)ی ئینگلیزی ئاشكرای كرد: گرێبەستەكەی كۆتینیو كاریگەری لەسەر هەوڵەكانی گرێبەستكردنی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ گریزمان نابێت.
جەختیشی كردەوە كە یانەی بەرشەلۆنە لە كۆتایی ئەم وەرزە گرێبەست لەگەڵ گریزمان دەكات و بەفەرمی دەیهێنێتە ریزی یانەكەیەوە.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد یانەی بەرشەلۆنە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی گریزمان دەدات بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كە 100 ملیۆن یۆرۆیە و گرێبەستێكی نوێ بۆ ماوەی 5 ساڵ لەگەڵیدا ئیمزا دەكات.
یانە كەتەلۆنییەكە هەروەها بەڵێنی بە گریزمان داوە مووچەكەی بكات بە دووەم زۆرترین مووچەی یانەكە دوای لیۆنێل میسی و هاوتای لویس سوارێز و هەفتانە 425 ملیۆن پاوەنی پێ بدات.
وشە -
ئامانج ئهكرهم