چۆن ڕێگە لە سكچوون دەگرێت

:: PM:01:36:10/01/2018 ‌
سكچوون لەگەڵ هەڵگەڕانەوەی ترشی گەدە دوو حاڵەتی باوی كۆ ئەندامی هەرسن و دەتوانن ببنە هۆی وشكبوونەوە و شەكەتبوونی لەش، پسپۆران و پزیشكان رێجیمێك پێشنیاز دەكەن، كە بە جێبەجێ كردن و پابەندبوون بە پێكهاتەی رێجیمەكە لە تەواوی كێشەكانی گەدە ڕزگارتان دەبێت، ئەو رێجیمەش ناوی BRATه‌.

رێجیمی BRAT چییە؟
ئەم رێجیمە ناسراوە بە چەقاوەسوور و لە چەند خۆراكێكی تەندروست پێكهاتووە، كە بریتین لە مۆز، برنج، سۆسی سێو، نانی برژاو، ئەم خۆراكانە تامێكی زۆریان نییە و بە ئاسانی هەرس دەكرێن، بۆیە بە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەری گرفت و نەخۆشییەكانی گەدە دادەنرێت، چونكە توانای كەمكردنەوەی نیشاستەی گەدەیان هەیە و چەندان كێشەی كۆئەندامی هەرس چارەسەر دەكات، بە تایبەت سكچوون، هێڵنجدان، ڕشانەوە .

رێجیمی BRAT چ سوودێكی هەیە؟
بەگوێرەی توێژینەوەی پزیشكی خۆراكەكانی ئەم رێجیمە ڕێگە لە سكچوون و كێشەكانی گەدە دەگرێت، گرنگترین سێ لە سوودەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە:

یەكەم: بەهۆی نەبوونی بۆن و تام ڕێگە لە ڕشانەوە دەكرێ و هێڵنجدان كەم دەكاتەوە.

دووەم: گەدە نەرم دەكەنەوە، چونكە ئەو خۆراكانەی كە لە رێجیمەكەدا هەیە، كەمترین پرۆتین و چەوری تێدایە بەمەش گەدە هێور دەكاتەوە و سیستەمی هەرس باشتر دەكات.

سێیەم: ڕێگە لە سكچوون دەگرێت، خواردنی ئەم خۆراكانە بڕێكی كەم ڕیشاڵ یان نیشاستەی تێدایە، بەم هۆیەوە ڕێگە لە سكچوون دەگرێت و كردنە دەرەوەی پیسایی ئاسایی دەكاتەوە .

چۆن و چ كاتێك پێڕەوی ئەم رێجیمە دەكەیت؟
* بەپێی توێژینەوەی پزیشكی لە سەرەتای سكچوون یان ڕشانەوە، پێویستە ڕێژەیەكی زۆر شلە بخۆنەوە، بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی كەلە لەشدا دروست بووە، بەهۆی لە دەستدانی شلەی لەشەوە.

*پێویستە بە پێی ڕێنمایی پزیشكی ژەمەكان بخۆن، لەكاتی بوونی سكچوون و گەڕانەوەی ترشی گەدە دا.

*كاتێك هەستت بە باشبوون كرد، دەست بە خواردنی خۆراكی ئاسایی رۆژانە بكە، چونكە بە تەنیا خواردنی ئەو خۆراكانەی لە رێجیمی چەقاوە سووردا هەن پێكهاتە خۆراكییەكانی لەش دابین ناكات.

*لەدوای 24 یان 48 سەعات دوای سكچوون، پێویستە بڕێكی دیاریكراو لە سەوزە و میوە بخۆیت تا ئاسایی دەبیتەوە. 

سەرچاوە/1mhealthtips


وشە - ئاوات ئازاد