تۆوی رێحانە دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری، پرۆتین، ڕیشاڵ، كانزا، ڤیتامین، لەبەر ئەم پێكهاتە گرنگانەی هەیەتی، بۆ لابردنی چەوری و باشتر كردنی كرداری هەرس و بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە، شارەزایان ڕێنماییمان دەكەن، ئەگەر گرفتی چەوری و هەرس و لاوازی سیستەمی بەرگریمان هەبوو، ئەوا كەوچكێك تۆوی ڕێحانە بخۆین، جگەلەوەی چارەسەری ئەم كێشانە دەكات، ڕێگری لە تووشبوونی مرۆڤیش بە جۆرەكانی شێرپەنجە دەكات.
گرنگترین سوودەكانی خواردنی تۆوی ڕێحان:
* دەتوانیت پێش بەكارهێنانی لەگەڵ كەمێك ئاودا تێكەڵی بكەیت، بۆ ئەوەی ئاوەكە هەڵبمژێت و هەڵبئاوسێت بەم شێوە نەرم دەبێتەوە.
* مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس دەكات، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەكی زۆر ڕیشاڵی تێدایە.
*بە یەكێك لە خۆراكە باشەكان دادەنرێت بۆ مێشك و تەندروستی دڵ چونكە %20 سێ كەوچك لە تۆوی رێحان لە ترشی چەوری پێك هاتووە.
*قژ و نینۆك و پێست بەهێز دەكات.
* سەرچاوەیەكی باشی ئاسن و ڤیتامین Cیە.
*دژە ئۆكسیدێكی زۆر بەهێزە.
*گونجاوە بۆ رێكخستنی شەكری خوێن، چونكە ئاستی گلۆكۆز رێك دەخات.
*لە شیر زیاتر كانزای كالیسۆمی تێدایە و دووهێندەی مۆزیش كالیسیۆمی هەیە.
پێویستە رۆژانە كەوچكێك لەم تۆوە گرنگە بخۆیت، دەتوانیت لەگەڵ ئاو یان شەربەت یان ڤیتامینەكان یان زەڵاتەدا تێكەڵ بكرێت، بەم شێوەیە نەرم و لووس دەبێت و ئاسان دەبێت بۆ خواردنەوە.