داهێنانێكی نوێی پزیشكی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌كره‌

نەخۆشی شەكرە بە یەكێك لە نەخۆشییە باوە سەردەمییەكان دادەنرێت بە جۆرە نەخۆشییەكی درێژخایەن وەسف دەكرێت و باوترینیان نەخۆشی شەكرەی جۆری دووە. كەسانی توشبوو بەم جۆرە نەخۆشییە، دەبێت بەردەوام و بە شێوەیەكی ڕۆژانە پێوانەی رێژەی شەكر لە خوێنیان بكرێ لە ڕێگەی وەرگرتنی دڵۆپی خوێن و خوێندنەوەی بە ئامێری زیرەكی تایبەت بە نەخۆشی شەكرە، دواتر لە ئەگەری ناجێگیری و زۆری رێژەی شەكر لە خوێندا دەبێت كەسی نەخۆش لە هەوڵی وەرگرتنی چارەسەر بێت، بە مەبەستی تەندروست بوون و سەلامەتی ژیانی كەسی توشبوو.

ئێستە لە وڵاتانی پێشكەوتوو نەخۆشی شەكرە بە یەكێك لە كێشە تەندروستییە مەترسیدارەكان دادەنرێت و خەرجی كەرتی تەندروستی ساڵانە لە زیادبووندایە، بەهۆی بەرزی ڕێژەی توشبووان و دابینكردنی زۆرترین چارەسەر، تەنانەت توێژەرانی زانستی بە گرینگیەوە كار لەسەر دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو دەكەن، بە مەبەستی دابینكردنی سەركەوتووترین و سەلامەتترین شێواز لە دەستنیشانكردن و چارەسەر بۆ نەخشی شەكرە و هاوكاری كردنی كەرتی تەندروستی بە باشترین ئاست.

لە هەوڵێكی تەواو جیاواز توێژەرانی زانستی پزیشكی كار لەسەر بەرهەمهێنانی پێوەر و چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشی شەكرە دەكەن بە جۆریك كە بەكارهێنەرانی لە بەرزترین ئاستی سەلامەتی و تەندروست بوون و تێچووی كەمتر بە بەراورد لەگەڵا ئەو ڕێگەیانەی لە ئێستە پێڕەو دەكرێت.

لە ڕێكەوتی چواری كانونی دووەم/دیسێمبەری 2018 توێژەران توانیان بەرهەمێكی تەواو جیاواز و بە توانا لە كاركردن بەرهەم بهێنن بە جۆرێك كە لەسەر شێوەی شریتێكی تەنك دروست كراوە و لەسەر مەچەك جێگیر دەكرێت و بۆ ماوەی هەفتەیەك بەردەوام دەبێت لە كاركردن و هەردوو كرداری پێوانەكردن و چاودێری ڕێژەی شەكر لە خوێندا تۆمار دەكات، هاوكات لەگەڵ بوونی چارەسەری پێویست لە خودی شریتەكە كە بە ڕێژەی پێویست لە چارەسەر لەگەڵا ناجێگیری ڕێژەی شەكر لە خوێندا هەڵدەستێت بە دەردانی چارەسەری تایبەت بۆ ناو جەستە لە ڕێگەی پێكهاتەی وردی دەرزی ئاسا، ئێستە ئەو پرۆژە زانستییە بە سەركەوتوویی لەسەر (21) زیندەوەری تاقیگەیی مشكی توشبوو بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دوو بە سەركەوتوویی ئەنجامدراوە و لە داهاتوویەكی نزیك لە هەوڵی بەكارهێنانی ئەو بەرهەمە نوێیەن تا بەشێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر مرۆڤی نەخۆش بە شەكرەی جۆری دوو لەگەڵا چارەسەركردنی هەر ئاستەنگێك لە كاری ئامێرەكە، تاقی بكرێتەوە. 


د.تۆڵە فرج / هەولێر
* سەرچاوە (ماڵپەڕی زانیاری تەندروستیWebMD)



وشە - باز ئه‌حمه‌د


PM:02:05:10/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 2141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌